هەواڵ
21, تەممووز 2012
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه كۆمپانیای هواوی بۆ گه‌یاندن لقی كۆمپانیاكه‌یان له سلێمانی كرده‌وه.
“به‌هرۆز حه‌مه‌ساڵح قه‌شانی” پارێزگاری سلێمانی له لێدوانێكیدا سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی لقی سلێمانی ئه‌و كۆمپانیا چینیه بۆكه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن دواو وتی: شه‌ریكه‌ی هواوی یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین شه‌ریكه‌كانی جیهان له كاری په‌یوه‌ندی كردن‌دا وه كردنه‌وه‌ی ئه‌م لقه سه‌ره‌كییه‌ی كۆمپانیاكه‌یان له شاری سلێمانی ئه‌مه ماییه‌ی خۆشحاڵیه وه ئێمه پشتگیری هه‌موو لقه‌كانیان ئه‌كه‌ین چ بۆ ئه‌م كۆمپانیاییه یان كۆمپانیای تر چونكه ئه‌مه هه‌ر قازنجی نیه له په‌یداكردنی مۆبایل زۆریك له گه‌نجه‌كانمان ئه‌توانن له‌م كۆمپانیایه كاربكه‌ن شاره‌زای په‌یدابكه‌ن وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و وهكیلانهی كه له عێراق دا ده‌توانن بێن بۆ سلێمانی سه‌ردانی ئه‌و كۆمپانیایه بكه‌ن وه له‌و سه‌ردانه دا زۆربه‌ی ریستۆرانت و ئوتێل و مۆڵهكانمان قازانجدهكهن له‌یه‌ر ئه‌وه ئێمه پشتگیری ئه‌و كۆمپانییانه ئه‌كه‌ین كهلقه سه‌ره‌كیه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه له‌سلێمانی “به‌هرۆز قه‌شانی” به رۆژنامهنوسانیشی ڕایگه‌یان كه له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئه‌و كۆمپانیایه داوای كردووه لهئامێرهكانیاندا زمانی كوردیش هاوشانی زمانه‌كانی دیكه‌ی جیهان به‌كار بهێنن .
جێی ئاماژه‌یه كۆمپانیای هواوی بۆ په‌یوه‌ندیه‌كان و گه‌یاندن له ساڵی 1988 له وڵاتی چین دامه‌زراوه و نوسینگه‌شی له زیاتر له 140 وڵاتی جیهان هه‌یه.
سەرچاوە RadioNawxo