فۆتۆشۆپ
27, تشرینی یه‌كه‌م 2011
وەشانی نوێی فلتەری Extract تایبەت بە بڕینی وێنە بۆ فۆتۆشۆپی سی ئێس فۆڕ
خوێنەرانی
ئازیزی هەموومان دەزانین بەرنامەی فۆتۆشۆپ یەكێكە لەو بەرنامە بەهێزانەی دەستكاری كردنی وێنە هەمیشە زۆرترین بەكارهێنای هەیە، فۆتۆشۆپ چەندین پێداویستی هەیە وەك( ستایل، فلتەر، ئەكشن،هتد.) لێرەدا نوێترین ڤێرژنی فلتەری Extract تایبەت بە بڕینی وێنە بۆ فۆتۆشۆپی سی ئێس فۆر دەكەینە دیاری، ئەم فلتەرە لە وەشانەكانی تری بەرنامەی فۆتۆشۆپ‌دا بوونی هەیە،
بەڵام لە وەشانی سی ئێس فۆر بوونی نیە بۆیە بە پێویستمان زانی ئەم فلتەر بكەینە دیاری بۆ بەكارهێنەرانی ئەم بەرنامە بەهێزە، چونكە لە ڕاستیدا ئەم فلتەرە گرنگیەكی زۆری هەیە لە ناو فۆتۆشۆپ بۆ بڕینی وێنە.
![[وێنه: 2edd9deb07.png]](../up/uploads/png/2edd9deb07.png)
![[وێنه: dagrtn.gif]](http://www.kitn.net/dagrtn.gif)
پاسۆرد: www.kitn.net
تێبینی/ چۆنیەتی دامەزراندنی فلتەرەكە، سەرەتا فلتەرەكە كۆپی بكە و پاشان بەم ئاراستەیە بڕۆ
C:\Program Files\Adobe\Adobe Photoshop CS4\Plug-ins\Filters
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.
dast xoshitan le akam barasty babatakantan zoor baswda wa mn zoor esfadam le krdwa wa hiway sarkawtntan bo axwazm zoor supastan akam