10
ئەپ و نەرمەکاڵا 3, تشرینی دووه‌م 2017

سامسۆنگ وەشانی Oreo 8.0 بۆ گالەکسی S8 و +S8 ڕەوانە دەکات

سامسۆنگ هەواڵی ناردن و پشتگیریکردنی گالەکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵەس بۆ وەشانی نوێی ئۆریۆ ٨,۰ ڕاگەیاند. وەشانەکە بێتایە و دەکرێت بۆ هەندێک لە بەکارهێنەران بەردەستکرابێت. ئەم نوێکردنەوەیە باشترکردن و بەرەوپێشبردنی مۆبایلەکان لە خۆ دەگرێت، کە گرنگترینیان نوێکردنەوەی UI مۆبایلەکەیە بۆ وەشانی ۹,۰ کە دوایین وەشانی ڕووکارەکە ٨,٥ بوو.

ئەم وەشانە نوێیەی گالەکسیەکان بێتایە و هێشتا هەندێک کێشە چارەسەر نەکراون، بۆیە تەنیا بۆ تاقیکردنەوە و ناردنی سەرنج بۆ چەند بەکارهێنەرێکی دیاریکراو بەردەستن، کە ئەوانیش ئەو بەکارهێنەرانەی وڵاتی کۆریای باشوور و ولایەتە یەکگرتووەکان و شانشینی یەکگرتوون. زانیاریی تەواو لەسەر ئەم وەشانە بە دەستبخە.

وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ ئێستا فەرمیە و لە داهاتوویەکی نزیک بە مۆبایلەکان دەگات

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ