ئای ئۆ ئێس
6, تشرینی دووه‌م 2017
گەشەپێدەری فەرهەنگی iDictionary بڕی 25 کۆد دەکاتە دیاری بۆ خوێنەرانی Kitn

فەرهەنگی iDictionary خاوەنی چەندین تایبەتمەندی گرنگە کە پێک دێت لە 56 هەزار ووشە کە بەشێوەیەکی نوێ نوسراونەتەوە و هەفتانە نوێکاری بۆ دێت و تایبەتمەندی و گۆڕانکاری گرنگ لە دیزاینی فەرهەنگەکەدا دەکرێت. بۆ سێ یەم جار لەلایەن گەشەپێدەری بەڕێز ڕەوەندە وە، هەستا بە کردنە دیاری 25 کۆدی تری بۆ فێرخوازانی کەی ئای تی ئێن ئێوەی خۆشەویست دەتوان سود لێ وەربگرن.
تکایە پەیڕەوی ڕێنماییەکان بکە تا بتوانیت سوود وەربگریت لەم بابەتە:
25 لێدوانی یەکەم دەبنە خاوەنی دیارییەکە مەبەستمان بەپێی کات هەرکەس زووتر لێدوانی نووسی بێت ئەوە دەبێتە خاوەن کۆدەکە،
هه‌نگاوه‌كانی داخڵ كردنی كۆد بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت؟
١- بجۆره ئاپستۆر و بڕۆره خواری خواره‌وه
٢- به‌شی Redeem نوسراوه گرته‌ی لێ بكه
٣- كۆده‌كه‌ت بنوسه و Redeem له‌سه‌ره‌وه داگره دواتر ئای دیكشنه‌ری بكه‌ره‌وه، بچۆره سه‌ر هه‌ژماری پرۆ و له‌سه‌ره‌وه نوسراوه Restore Purchase کرتەی لێ بكه و چالاک ده‌بێت
دەتوانن سود لەم دوو وێنەی خوارەوەش وەربگرنن.


شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.