ئەندرۆید
7, تشرینی دووهم 2017
کەروێشک یارییەکی کوردییە و بەردەستە بۆ سیستەمی ئەندرۆید

بێگومان گەشەپێدەرانی کوردیش خاوەن توانا و لێهاتووی باشن، گەشەپێدەرێکی کورد بە ناوی قارچک هەستاوە بە درووستکردنی یارییەکی ڕوونی بەرز بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەناوی کەروێشک، کە کارەکتەری سەرەکی یارییەکە کەروێشکێکە تۆش ئەوەی لەسەرتە گەیاندن یەتی بەشوێنی گێزەرەکەی لە ڕێی چوار ئاڕاستەی چەپ و ڕاست و سەرەوە و خوارەوە.
یارییەکە خاوەن چەندین تایبەتمەندی گرنگە کە وات لێدەکات تاقی بکەیتەوە و بەردەوامبیت لەسەری، وەک پێدانی ئەستێرە و دوبارەکردنەوەی یارییەکە کاتێک ئەستێرەی کەمت بەدەست هێنا بۆ ئەوەی توانای خۆت تاقی بکەیتەوە لەکەمترین ماوەدا.
کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی ئەپە
ڤیدیۆی تاقیکردنەوەی یارییەکە:



سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.