10
ئای ئۆ ئێس 7, تشرینی دووه‌م 2017

تێچووی کۆی پارچەکانی iPhone X لێرەوە بزانە

“پێشبینی دەکەین داهاتمان ٨٤ بۆ ٨٧ ملیار دۆلاربێت”. ئەم وتەیەی تیم کووک کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر وتی سەبارەت بە داهاتیان لەم چارەکەی ئێستا کە چارەکی چوارەمە وایکرد پشکی ئەپڵ بە شێوەیەکی ئێجگار زۆر بەرز ببێتەوە، ئەگەر پێشبینییەکەی تیم ڕاستبێت ئەوا ئەپڵ ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات لە داهاتی یەک چارەکدا(ئاگاداربن مەبەستمان لە داهات کۆی پارەی فرۆشی ئامێرەکان و خزمەتگوزارییەکانە نەوەک قازانج).

پێشتر ئەوەمان زانی کە فرۆشی ئایفۆن ٨ لاوازە و تەنانەت لە ئێستادا ئایفۆن ٧ زیاتر دەفرۆشرێت، ئەی ئەم پارە زۆرە لەکوێوە دێت؟! فرۆشی ئایفۆن ١٠! هەڵوەشاندنێکی نوێی ئایفۆن ١٠ ئەوە دەردەخات کە تێچووی کۆی پارچەکانی مۆبایلەکە تەنها ٣٥٧.٥ دۆلارە.

ئەمە زۆر زیاترە لە تێچووی ئایفۆنەکانی پێشتر کە ٢٥٠ دۆلاریان تێنەدەپەڕاند، بەڵام لە بەرامبەردا ئایفۆن ١٠ نرخیشی زۆر زیاترە، هەروەها ئەم بڕە پارەیە تەنها تێچووی پارچەکانە و جگە لەمەش ئەپڵ خەرجی تری هەیە وەک ڕیکلام کردن و توێژینەوە و گەشەپێدان و هەندێک شتی تر، بەڵام لە حاڵەتی ئەپڵدا ئەم خەرجییانە بە گشتی زۆر نین و ١٠-١٥٪ی نرخی مۆبایلەکە دەبن، تێچووی پارچەکانی ئایفۆن ١٠ بە ڕێژەی ٢٥٪ لە هی ئایفۆن ٨ زیاترە، بەڵام نرخەکەی ٤٣٪ زیاترە، بەمەش ئەپڵ چاوەڕوانە قازانجێکی زۆر لە ئایفۆن ١٠ بکات.

 

گرانترین پارچەی مۆبایلەکە ڕوونماکەیەتی کە لە لایەن سامسۆنگەوە دروست دەکرێت و نرخی ٦٥.٥دۆلارە، دووەم گرانترینیش چوارچێوە ستیلەکەیە کە نرخی ٣٦ دۆلارە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ