ئەپ و نەرمەکاڵا 7, تشرینی دووه‌م 2017

ئێستا گووگڵ ئەسیستەنت دەتوانێت گۆرانییەکان بناسێتەوە


یارمەتیدەری گووگڵ لە ئێستادا دەتوانێت گۆرانییەکان بناسێتەوە، لەم وەشانەدا کە ئەمڕۆ هات بۆ هەموو ئەو مۆبایلانەی کە یارمەتیدەری گووگڵیان هەیە.

دوای کردنەوەی یارمەتیدەری گووگڵ، دەتوانی پرسیار بکەی “ئەم گۆرانییە چییە؟“(?what song is this)، وە یارمەتیدەرەکە کارتێکت بۆ دێنێتە پێشەوە لەگەڵ ناوی گۆرانییەکە، هونەرمەندەکە، هۆنراوەکەی لەگەڵ یوتیوب و کۆگای گووگڵ پلەی میوزیک لەگەڵ بەرنامەی سپۆتیفای.

مۆبایلەکانی پیکسڵ ٢ و پیکسڵ ٢ ئێکس ئێڵ جگە لەمەش بە بەردەوامی و بەبێ ئینتەرنێتیش توانای ناسینەوەی گۆرانییان هەیە،
بەڵام ناسینەوەی گۆرانییەکە دوای خولەکێک لە گوێگرتن زانیاریەکانیت پێ دەدات و لە ئێستادا تەنها گۆرانییە بەناوبانگەکان دەناسێتەوە، بۆیە لە وەشانەکانی تریدا بێگوومان گووگڵ زیاتر بەرەو پێشی دەبات و وادەکات زووتر گۆرانییەکان بناسێتەوە. بێگوومان ئەوە یەکەم وەشانی ناسینەوەی گۆرانییە لە یارمەتیدەرەکەی گووگڵ کە هاوشێوەی بەرنامەی Shazam کاردەکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ