ئای ئۆ ئێس 7, تشرینی دووه‌م 2017

چی لە مۆبایلە کۆنەکەت دەکەیت؟

هەندێک بیرۆکە بۆ تۆ، بۆ ئەوەی باشترین بەکارهێنان بە مۆبایلە کۆنەکەیت بکەیت، کە دەتەوێت بیگۆڕیت یاخوود بە جێیبهێڵیت.

ئایا کڕینی پێشوەختەی مۆبایلێکت کردووە؟ یان لە پلانتدایە مۆبایلەکەت لە ماوەیەکی نزیک بگۆڕیت؟ ئەی ئایا چی لە مۆبایلە کۆنەکەت دەکەیت. لەم بابەتەدا چەند بیرۆکەیەک بۆ دووبارە سوود وەرگرتن لە مۆبایلە کۆنەکەت وەربگرە.

لە ئەمازۆن بیفرۆشە

تۆ دەتوانیت مۆبایلەکەت دووبارە بە شێوەیەکی سەربەخۆ بفرۆشیتەوە، بەڵام باشترین بۆ ئەم کارە ئەوەیە ئەمازۆن خۆی بۆت بفرۆشێت. دەتوانیت خزمەتگوزاریی گۆڕینەوە-ئەمازۆن بۆ پێشنیارکردنی مۆبایلەکەت بەکاربێنیت و پاشان خزمەتگوزارییەکە خۆی لەسەر بنچینەی بیرگە و ئاستی مۆبایلەکەت نرخێکت بۆ پێشنیاز دەکات و کاردی پێشەکیت پێدەدات و ئەمازۆن بە شێوەی فرۆشتنی سەرهێڵ بۆت دەفرۆشێت. نرخەکان لەسەر ئاستی مۆبایلەکان دانراوە و وە لە گۆڕاندان، بەڵام ئەمازۆن ۲۰۰ دۆلار بۆ iPhone 6sـەکەت کە بیرگەکەی ۱٦ گێگابایتە پێدەدات.

هەڵیبگرە، لەوانەیە مۆبایلە نوێیەکەت باش نەبێت

زۆرجار مۆبایلە کۆنەکەمان دەگرینە دەست و بە شێوەیەکی ئاسایی دەیهێڵینەوە، زۆرباشە لەوانەیە مۆبایلە نوێیەکەت جێی دڵخوازیی تۆ نەبێت، یان لەوانەیە دەستت بەربێتەوە و بشکێت. بۆ ئەم شتە باشترین شت هەڵگرتن مۆبایلە کۆنەکەتە و تاقیکردنەوەی مۆبایلە نوێیەکەتە بۆ ۲ بۆ ۳ مانگ، کاتێک زانیت مۆبایلە نوێیەکەت کێشەی نیە و بە دڵی تۆیە، کەواتە دەتوانیت مۆبایلە کۆنەکەت بە شێوەی کاش بفرۆشیت.

دەتوانیت بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆ سوود لە کامێراکەی وەربگریت

خۆ ئەمەش بیرۆکەیەکی باشترە لەوەی مۆبایله کۆنەکەت فڕێ بدەیت. هەموو مۆبایلەکان لە دوای تۆمارکردنی زۆری ڤیدیۆ گەرم دەبن و بێزارت دەکەن وە بە تایبەتیش لە پەخشە ڕاستەوخۆکاندا، دەتوانیت بە مۆبایلە کۆنەکەت ئەم کارە بکەیت لەوەی بە مۆبایلە نوێیەکەت بیکەیت، ئەمەش بیرۆکەیەکی باشە بۆ پاراستنی ئاسودەیی لە مۆبایلە نوێیەکەتدا.

بۆ منداڵەکان باشترین شتە

منداڵانیش لە سەردەمی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بێبەش نین لەم زانستە. هەندێکیان بۆ یاریکردن و هێڵیی تەلەفۆنیی لەگەڵ خێزانیان تاپلێتێک مۆبایلێکیان هەیە. لە باشترین بیرۆکەکانیش بۆ دووبارە سوود وەرگرتن لە مۆبایلە کۆنەکەت پێدانیەتی بە منداڵەکەت، یاری پێبکات و ترسی ئەوەشت نیە کە زیانی پێبگەیەنێت.

سەرچاوە :
تاگەکان ڕێنمایی مۆبایل
بۆچونی تۆ