فۆتۆشۆپ
21, تهمموز 2012
چۆنییەتی گۆڕینی وێنە بۆ Sketch لە فۆتۆشۆپدا
ئەم وانەیە تایبەتە بە گۆڕینی وێنە بۆ شێوازێک کە وەکو ئەوا وابێت بە پێنوس کێشرابێت وشێوازی دەستکردی هەبێت. بەڵێ دوای ئەوەی ئەم وێنەیەی کە دەتەوێت ئەمەی لەسەر ئەنجام بدەیت لە فۆتۆشۆپ بیکەرەوە وشوێن ئەم هەنگاوانە بکەوە:
١- کلیک لە لیستی Image>Adjustments>Desaturate بکە ووێنەکە بەم شێوەیەی خوارەوەی لێدێت

٢- پاشان کلیکی لە لیستی Filter>Stylize>Find Edges بکە، دەبینیت وێنەکە بەم شێوەیەی لێدێت بەڵام وەکو دەرکەوتووە کە زۆر سپی دیارە ودەبێت کەمێک ڕەشتر بکرێت.

٣- بۆ ڕەشترکردنی وێنەکە کلیک لە لیستی Layer>New Adjustment Layer>Levels بکە وخۆت دەستکاری ڕێژەی ڕەش کردن وسپی کردنی وێنەکە بکەیت:

٤- ئێستا دەبێت وێنەکە بەشێوەیەک لە شێوەکان وەکو ئەم وێنەیە بێت:
ئەم وانانە بەردەوام دەبن!
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!