ئامێرە هەمەجۆرەکان 8, تشرینی دووه‌م 2017

بۆ یەکەمجار تەکسیی تەواو بێ شۆفێر لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەکارهێنرا(ڤیدیۆ)

کۆمپانیای Waymo کە هاوشێوەی گووگڵ یەکێکە لە کۆمپانیاکانی باوانە کۆمپانیای Alphabet دەستی کرد بە بەردەستخستنی تەکسیی تەواو خۆلێخوڕ لە شاری فینیکس لە ویلایەتی ئەریزۆنا، ئەم ئۆتۆمبێلانە یەکەم ئۆتۆمبێل دەبن لە خزمەت کردنی گشتی بەبێ یارمەتی مرۆڤ، لە سەرەتادا کارمەندی کۆمپانیاکە لە دواوەی ئۆتۆمبێلەکان دادەنیشن و چاودێری هەڵسەوکەوتی ئۆتۆمبێلەکە دەکەن بەڵام دوای چەند مانگێک کارەکەیان تەواو دەبێت و ئۆتۆمبێلەکان بە تەواوی بێ شۆفێر دەبن.

ماوەی ساڵێک دەبێت وایمۆ ئۆتۆمبێلەکان بە یارمەتی شۆفێر لە شارەکە تاقی دەکاتەوە و ئێستا هەنگاو دەنێتە قۆناغی تەواو بێ شۆفێرەوە، ئەم تەکسییانە لە ڕێگای کۆمەڵێک هەستەوەر و نەخشەی سێ دووری زۆر ورد کار دەکەن، بارودۆخی شارەکەش هاوکارە، لە ئێستادا ئۆتۆمبێلەکان تەنها لە بەشێکی فینیکس کە زۆر قەرەباڵغ نییە و زۆربەی کات کەشێکی ساف و خۆرەتاوی هەیە بەکاردێن، ئامانجەکە ئەوەیە ئۆتۆمبێلەکان زیاتر فێرببن و دواتر لە ناوچەکانی تریش بەکاربێن کە گەورەتر و قەرەباڵغترن، وایمۆ هیواخوازە کارەکەی پەل بهاوێت بۆ شارە سارد و کەش و هەوا باراناوییەکانیش و لە ئێستادا دەستی کردووە بە تاقیکردنەوە لە شاری دیترۆیت لە میشیگن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ