ئای ئۆ ئێس
8, تشرینی دووەم 2017
ئاماری بەکارهێنەرانی ئای ئۆ ئێس ١١

ئەپڵ بە فەرمی ڕایگەیاند ڕێژەی بەکارهێنەرانی ئای ئۆ ئێس ١١ گەیشتۆتە ٪٥٢، لەکاتێکدا ٪٣٨ی بەکارهێنەران هێشتا لەسەر ئای ئۆ ئێس ١٠ ماون، وە ٪١٠ی بەکارهێنەران وەشانەکانی پێشووتر بەکاردێنن بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی فەرمی لەلایەن ئەپڵەوە.

ئەمە نیشانەیە بۆ خاوبوونەوەی ڕێژەی بەرزکردنەوەی وەشانەکانی ئای ئۆ ئێس بە بەراورد بە ساڵی پار, کاتێک ئای ئۆ ئێس ١٠ بەردەست بوو بۆ داگرتن:
-لە کۆتایی مانگی ٨ی ٢٠١٦ ڕێژەی بەکارهێنەرانی ئای ئۆ ئێس ١٠ بریتیبوو لە ٪٦٠.
-لە سەرەتای مانگی مانگی ١ی ٢٠١٧ ٪٧٦ی ئامێرەکان لەسەر وەشانی ئای ئۆ ئێس ١٠ بوون.
-وە لە مانگی ٨ی ٢٠١٧دا ڕێژەکە بەرزبۆوە بۆ ٪٨٧.
جگە لەمانەش، ئای ئۆ ئێس ١١ تووشی چەند کێشەیەک بۆوە لە وەشانەکانی سەرەتادا، بەتایبەتیش بۆ بەکارهێنەرانی ئامێرە کۆنەکانی ئەپڵ، ئەپڵ بە سەختی کاردەکات بۆ باشتر کردنی ئای ئۆ ئێس ١١ دوای ئەوەی زۆرێک لە بەکارهێنەران ڕاپۆرتیان ناردووە کە مۆبایلەکانیان بە ڕوونی دیارە کە زۆر خاوبۆتەوە، ئای ئۆ ئێس ١١.١ بۆ ئەوەیە ئەم کێشانە چارەسەر بکات.
لەکاتێکدا بەرزکردنەوەی وەشان لە ئای ئۆ ئێسدا خاوبۆتەوە لەم ڕۆژانەدا، بەڵام هێستا زۆر خێراترە بە بەراورد بە وەشانەکانی ئەندرۆید، لە سەرەتای مانگی ١٠دا بەکارهێنەرانی دوایین وەشانی ئەندرۆید ٨.٠ تەنها ٪٠.٢ بووە، تەنانەت ئەندرۆید ٧ ڕێژەی بەکارهێنەرانی ٪١٦ بوو.

سەرچاوە :
- developer.apple.com
- PhoneArena.com
سۆران سابیر
خوێندکارم لە دوایین قۆناغی ئامادەیی، خولیای تەکنەلۆژیام و زانیاریم دەربارەی هەیە، بە تایبەتی لە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، هیوادارم سوود بە خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن و هاونیشتمانیانم بگەیەنم.