10
ئەندرۆید 9, تشرینی دووه‌م 2017

ڕوونکردنەوەی بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای وەنپڵەس دەربارەی نەبوونی بارگاوی کردنەوەی بێتەل لە وەنپڵەس ٥ تی دا

 

هەفتەی ڕابردوو بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای وەنپڵەس پیت لاو ڕوونکردنەوەی دا دەربارەی هێشتنەوە و لانەبردنی دەرچەی بیستۆکی ٣.٥مم لە بەرهەمی داهاتوویاندا.

وە بۆ مۆبایلی وەنپڵەس ٥تی لاو هەندێک ڕوونکردنەوەی زیاتری دا. ئەمجارە، ڕوونکردنەوەی دا بۆچی وەنپڵەس ٥تی خاوەنی بارگاوی کردنەوەی بێتەل نابێت، وتیشی نەبوونی بارگاوی کردنەوەی بێتەل لە وەنپڵەس ٥تیدا تووشی سەرسوڕمانتان ناکات ئەگەر ئەو وێنە و پڕوپاگەندانانەتان بینیبێت دەربارەی مۆبایلە نوێکەمان کە دەگووترا خاوەنی بارگاوی کردنەوەی بێتەل نییە، هەروەها مۆبایلەکە نەخشاندنێکی جیاوازی گەورەی نابێت لەگەڵ ئەوەی باس دەکرا. وە بارگاوی کردنەوەی بێتەلی  Qi کارناکات بەباشی لەگەڵ ڕووپۆشی کانزایی ئەلەمینیۆم، وەنپڵەس ٥تی پیویستە لە ئەلەمینیۆمەوە بکەین بە شووشە یاخود پلاستیک بۆ بوونی بارگاوی کردنەوەی بێتەل.

پیت لاو گووتیشی وەنپڵەس خاوەنی بارگاوی کردنەوەی خێرای Dash Chargeە  و بە هەموو شێوەیەک باشترە لە بارگاوی کردنەوەی بێتەل.

ئەم قسەیەشی بۆ چەند هۆیەک گەڕاندەوە، خێرا بارگاوی کەرەوەکەی وەنپڵەس دەتوانێت هێزی یەک ڕۆژ کارکردنت پێبدات تەنها بە ٣٠ خولەک بارگاوی کردنەوە، تەنانەت مۆبایلەکە گەرم نابێت کاتێک بەخێراییش بارگاوی دەبێتەوە. لە ڕوویەکی تریشەوە، لە کاتێکدا ئێستا باشترین پادی بارگاوی کردنەوەی بێتەل تەنها هێزی ١٥واتی هەیە و پێویستە مۆبایلەکەت بە تەواوی لەسەری دابنێیت و ناتوانی مۆبایلەکەت هەڵبگریت و یاری پێ بکەی یاخوود ناتوانیت وێنەیەکی پێ بگری لەکاتی بارگاوی کردنەوەی بێتەلدا یاخود ئەگەر مۆبایلەکەت هەڵبگری بارگاوی کردنەوەکە ڕاوەدەستێت.

خاڵێکی خراپی Dash Charge ئەوەیە بۆ کارکردن بەو خێرابارگاوی کردنەوەیە دەبێت کەیبڵی فەرمی کۆمپانیای وەنپڵەس بەکاربێنی.

بەڕێوبەری گشتی وەنپڵەس گووتی بارگاوی کردنەوەی بێتەل ئەزموونێکی باشترمان پێنادات بە بەراورد بە Dash Charge لە ئێستادا.

کۆمپانیاکە لە کاتی گونجاوی خۆیدا کار بە بارگاوی کردنەوەی بێتەل دەکات، ئەگەری هەیە لە ساڵی داهاتوودا لەگەڵ مۆبایلی وەنپڵەس ٦ ئەم شێوازە پەیڕەو بکات، پێویستە چاوەڕانبین و ببینین.

شایەنی باسە وا بڕیارە ١٦ی ئەم مانگە وەنپڵەس لە کۆنگرەیەکدا مۆبایلە نوێکەی بەناوی وەنپڵەس ٥تی ڕابگەیەنێت وەک لە دەنگۆکان باسدەکرێت مۆبایلەکە بێ لێوار دەبێت بە ڕێژەی ١٨:٩.

ئەمە یەکێکە لە وێنە دزەپێکراوەکان.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ