بابەتی گرینگ 10, تشرینی دووه‌م 2017

سامسۆنگ ڕەنگێکی نوێ بۆ مۆبایلەکانی Galaxy S8 بڵاودەکاتەوە

لە مۆبایلەکاندا ڕەنگیش گرنگییەکی زۆری بۆ کۆمپانیاکان هەیە. دوای ماوەیەک لە فرۆشتنی مۆبایلەکان، کۆمپانیاکان دووبارە بەرگ و باسی مۆبایلەکە نوێدەکەنەوە و دەیکەنەوە بە هەواڵێکی تر. ئەوەتا دوای ماوەیەک لە فرۆشتن گووگڵ ساڵی پار بۆ مۆبایلی پیکسڵەکەی ڕەنگێکی ڕاستیی شینی بڵاوکردەوە، چاوەکانیش لەسەر مۆبایلی یو ۱۱ـی ئێچ تی سی بەهۆی ڕەنگە سوورە هەتاوییەکەی ماون. دوای ماوەیەکی زۆریش لە فرۆشتنی مۆبایلی ئێکس زێد پریمیەم، سۆنی ڕەنگی سووری بۆ مۆبایلەکە بەردەستکرد.

ڕەنگی نوێمان لە گالەسی نۆت ٨ و ئێس ٨ بینی. سامسۆنگ دووبارە ڕەنگێکی نوێ بە ناوی Burgundy کە ڕەنگێکی تۆخی سوورە هاوشێوەی خواردنەوە سوورەکان، کە یەکێکە لە جوانترین ڕەنگە هەڵبژێردراوەکانی سامسۆنگ. پشتەوە و چوارچێوە و دووگمەکان ڕەنگێکی ڕووناکتریان لەوانی تر هەیە. بە گشتی ڕەنگێکی ڕووناکی لە کەشە جیاوازەکاندا هەیە.

سامسۆنگ کاتی بڵاوکردنەوەی مۆبایلەکانی بە ڕەنگە نوێیەکەوە ئاشکرا نەکردووە. بەڵام دەتوانیت لە کۆریای باشوور بەدەستی بێنیت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ