هەواڵ
22, تەممووز 2012
|کورتە هەواڵ| ئینته‌رنێتی رێبه‌ركویك له‌شاری سلێمانی كه‌وته‌وه كار.
هێڵی ئینته‌رنێتی رێبه‌ركویك له‌شاری سلێمانی كه‌وته‌وه كار دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ی كاتژمێرێك به‌هۆی پچرانی هێڵهكانیهوه له‌كاركه‌وت. به‌رپرسی پهیوهندییهكانو وته‌بێژی كۆمپانیای ئاڵای نهورۆزتیلیكۆم، فاتیح ئیسماعیل، به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، كه‌مێك لهمهوبهرئینتهرنێتی رێبه‌ركویك له‌شاری سلێمانی كه‌وته‌وه كار. به‌هۆی پڕۆژه‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر رێگای دوكان ـ سلێمانی، كێبڵی فایبه‌ر ئۆپتیكیانی رێبه‌ركویك لێیدراوه‌و هێڵی رێبهركویكی له‌سلێمانی بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ستا.
سەرچاوە ئاوێنە