10
ئەپڵ 10, تشرینی دووه‌م 2017

ئەپڵ وەشانێک بۆ چارەسەرکردنی ڕوونمای iPhone X بۆ بەکارهێنەران دەنێرێت

لە دوای بڵاوبوونەوەی کێشەی لەکارکەوتنی ڕوونمای ئایفۆن ۱۰ لە کەش و هەوای سارددا، بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی کێشەکە لە ڕوونمای بەکارهێنەرانی مۆبایلەکە کە ڕوونماکەیان لە نێوان ۷ بۆ ۱۰ پلەی سیلیزیی توشی لەکارکەوتن دەکەوت کە لە لێدوانەکانی پێگەی Redditـدا ئاماژەیان پێدابوو، پاش ئەوە کۆمپانیای ئەپڵ بە شێوەیەکی فەرمی دانی بە هەبوونی کێشەیەکی لەو جۆرەدا نا.
خوێنەری هەواڵی کێشەکە بن ڕوونمای ئایفۆن ١٠ کێشەی کارکردنی هەیە لە کەشی سارددا

بارەگای سەرەکیی کۆمپانیای ئەپڵیش لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەیان دا بەوەی بەمزووانە وەشانێکی چاکسازی بۆ ئەو ناونیشانانە دەنێرێت کە ڕووبەڕووی ئەو کێشەیە بوونەتەوە، شایەتحاڵی کۆمپانیایەکەش لە لێدوانێکدا وتی: “ئێمە ئاگاداری ئەو باروودۆخەین کە ڕوونمای ئایفۆن ١٠، بەهۆی ژینگەی ساردەوە، یاخوود بەهۆی گۆڕانی لە پڕی پلەی گەرمیی بە شێوەیەکی کاتی لەکار دەکەوێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ