10
ئەندرۆید 10, تشرینی دووه‌م 2017

گووگڵ ئەپێکی تایبەت لە کۆگای پلەی ستۆر بەردەست دەکات

کۆمپانیای گووگڵ؛ چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا بە بێدەنگی وەشانێکی تاقیکاری لە بەڕێوبەری پەڕگەکانی بە نێوی File Go لە کۆگای پلەی ستۆر بەردەست کرد، لەماوەی بڵاوبونەوەی لە پلەی ستۆردا بەشێوەیەکی تاقیکاری تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٥ هەزار بەکارهێنەر دایان گرتووە.

تایبەتمەندیەکانی ئەپە نوێیەکەی گووگڵ:

  • هاوکاریت دەکات بۆ پاکردنەوەی زیاتری بیرگەی مۆبایلەکەت، پەڕگەکانت زیاتر بۆ ڕێک دەخات، پەڕگە بێ سوودەکانت بۆ دەسڕێتەوە.
  • ئەو ئەپانەی کە لە نێو مۆبایلەکەتدا هەیە و بەکاریان ناهێنیت، ئاگادارت دەکاتەوە و پێشنیازی سڕینەوەیت پێ دەدات.
  • دەتوانێت وێنە و فایلە دووبارە بووەکان و پەڕگە زیانبەخشەکانت بۆ جیا بکاتەوە، بە مەبەستی سڕینەوەیان.
  • بە شێوەیەکی خێراتر دەتوانێت وێنە و ڤیدیۆ و پەڕگەکانت بۆ بدۆزێتەوە.
  • لە باروودۆخی دەرهێڵدا(Offline) دەتوانی پەڕگەکانت هاوبەشی پێ بکەیت لەگەڵ کەسێکی دیکەدا کە ئەپی File Goـی هەبێت بە شێوەیەکی پارێزراو.

بێگومان لە ئێستادا ئەم ئەپە کۆمەڵێک کێشەی هەیە، هەر کاتێک بە شێوەیەکی فەرمی بڵاوبوویەوە، کێشەکانی چارەسەر دەکرێت، گووگڵیش داوا دەکات بەکارهێنەرانی لەکاتی هەبوونی هەر کێشەیەکدا ئاگاداریان بکەنەوە.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە

بۆچونی تۆ