سامسۆنگ 10, تشرینی دووه‌م 2017

کۆمپانیای سامسۆنگ چیپی گالەکسی ئێس ٩ی ئاشکرا کرد

کۆمپانیای سامسۆنگ توانی ٣٦ خەڵات بەدەست بهێنێت بۆ ئامێرە جیاوازەکان لە کۆنگرەی سی ئی ئێس ٢٠١٨ی تایبەت بە داهێنانە نوێیەکان، لە نێوانیاندا چیپە نوێیەکەی سامسۆنگ دەرکەوت، بەناوی ئێکسینۆوس ٩٨١٥، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم چیپە لەسەر گالەکسی ئێس ٩ جێگیر دەبێت لە ساڵی داهاتوودا، بێگومان جۆرێکی تریش لە گالەکسی ئێس ٩ چیپەکەی بریتی دەبێت لە سناپدراگۆن ٨٤٥، هەروەکو گالەکسی ئێس ٨ و نۆوت ٨، بە دوو چیپی جیاواز بەردەست دەبێت.

بەپێی زانیارییەکان بێت ئەم چیپە، نەوەی سێیەمی ناوکیە تایبەتەکانی سامسۆنگی تیادا دەبێت بە ناوی M3، چارەسەرکەر(پڕۆسێسەر)ی گرافیکی چیپەکە بریتی دەبێت لە Mali-G72، دووەمین نەوەی چیپەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ دەبێت کە لەسەر بناغەی ١٠ نانۆمەتری بێت، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە هێشتا کۆمپانیای سامسۆنگ ئامادە نییە بۆ دروست کردنی چیپ لەسەر بناغەی ٧ نانۆمەتری.

مۆدێمی ئەم چیپە خێراترین مۆدێمی کۆمپانیایەکە لە خۆ دەگرێت کە ئاستی خێرایی داگرتنی دەگاتە ١.٢ گێگابیت لە چرکەیەکەدا، کۆمپانیای سامسۆنگ بەدەر لە نیشاندانی چیپەکەی، نوێترین هەستەوەری کامێرای لە زنجیرەی ئایزۆسێڵ دووبارە نیشاندایەوە بە ناوی ISOCELL Slim 2X7، کە بەمدواییە نمایشی کردبوو، کە فراوانی ٢٤ مێگاپێکسڵە و قەبارەی هەر پێکسڵێکێکی ٠.٩ مایکرۆمەترە، توانای جێبەجێکردنی ئەندامەکانی پێکسڵەکان لە ڕووناکییە کەمەکاندا پەرەی پێدراوە.

لە نێو تەکنەلۆژیایەکانی تریاندا لە جیهانی کۆمپیوتەردا، بیرگەی چیپەکانی ڕامیان پەرەی پێدراوە بۆ ئاستی ١٦ گێگابایت، کە دوو هێندە لە چاو نەوەی پێشووتریدا پەرەی پێدراوە وە ڤۆلتاجی کەمتر بەفیڕۆ دەدات لەکاتی کارکردنیدا، یەکێکی تر لە چالاکییەکانی سامسۆنگ نمایش کردنی بیرگەیەکی ٨ تێرابایتی لەجۆری SSD NVMeبوو، کە دەتوانێت لە یەک چرکەدا نیو پێتابایت زانیاری بگوازێتەوە.

*پێتابایت: یەک پێتابایت یەکسانە بە 1،000،000 گێگابایت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ