10
هەواڵ 23, ته‌مموز 2012

فەیسبووک کەمتر جێگای متمانەیە بە بەراورد لەگەڵ گۆگڵ وئەمازۆن!

فەیسبوک وبەیاخی تایبەتمەندییەتی کەسییەتی دەست لەناو دەست دەڕۆن. بە دڵنیاییەوە کۆمپانیا بەبێ ئاگای بەکاربەرانی دزە دەکاتە ناو زانیارییەکانت وتۆش هۆشت لێ نییە! و ئەم ڕاستییەی کە بەکاربەرانی گەورە تۆڕی کۆمەڵاییەتی فەیسبووک وررردە وردە وە هۆش خۆیان دێننەوە وباوەڕییان کەمتر دەبێتەوە بەرامبەر ئئەم تۆڕە زەبەلاحە بەرامبەر بە پاراستنی زانیارییە تاکە کەسییەکانیان ئێستا زیاتربڵاوە وبەکاربەران توشی دڵەڕاوکێ بوون لەبەرامبەر بەکارهێنانی ئەم تۆڕە! بەگوێرەی ئەم خەمڵاندنەی کە لەلایەن کۆمپانیای Harris Interactive بۆ توێژیینەوە لەم دواییانەدا ئەنجامدراوە وهاتووە:

کە 33% بەکاربەران متمانەیان بە فەیسبووک هەیە لەبەرامبەر پاراستنی زانیارییەکانییان لەلایەن فەیسبووکەوە و41% بەکاربەرانیش باوەڕیان بە گۆگڵە و66% بەکاربەران باوەڕیان بە ئەمازۆنە!

سەرچاوە washingtonpost

بۆچونی تۆ