10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 11, تشرینی دووه‌م 2017 بۆچوون

ڕەیزەر کەمتر لە ١٬۰۰۰ یەکەی لە لاپتۆپەکانی Razer Blade Pro فرۆشتووە!

ڕەیزەر ئەو کۆمپانیایەیە کە لەماوەی پێشوودا بەشێوەیەکی بەرچاو باسی لێوەدەکرا بەهۆی ئەوەی کە مۆبایلێکی تایبەتی بۆ یاریکەران درووستکردووە، بەڵام ئێستا باس لە بەشی لاپتۆپەکانی ئەو کۆمپانیایە دەکەین کە زانیاری نوێ و سەرنجڕاکێش بەدیدەکرێت لە نوێترین ڕاپۆرتیدا.
بەپێی ڕاپۆرتێکی Hong Kong Limited Exchange ناسراو بە hkexnews بێت ژمارەی یەکە فرۆشراوەکانی لاپتۆپی Razer Blade Pro بەدرێژایی ساڵی ٢٠١٦ نەگەیشتووە بە ١٬٠٠٠ یەکە و تەنها ٩٧٤ یەکەی لێفرۆشراوە.
بەم شێوەیە ڕێژەی فرۆشی ئەم لاپتۆپە بە بەراورد بە نەوەی پێشوو کە لە ٢٠١٥ بڵاو کرایەوە بە بڕی ٦٩.٥% دابەزیوە بەجۆرێک کە لە ٢٠١٥دا ٣٬١٩٤ یەکە فرۆشراوە و ژمارەکە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
هۆکاری سەرەکی ئەم دابەزینە درەنگ گەیاندنی لاپتۆپەکانە بەو کەسانەی کە داوایان کردووە و گرانی نرخەکەشی خاڵێکی ترە.
هەر لە هەمان ڕاپۆرتدا ئاماژە بە فرۆشی جۆرەکانی تری لاپتۆپەکە کراوە کە ئەوانیش بریتین لە Razer Blade و Blade Stealth کە ئەم دوانە بەشێوەیەکی باشتر فرۆشراون.
داهاتی کۆمپانیاکە لەم کەرتە لە ساڵی ٢٠١٥ (٣١٩.٧ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە) بەڵام لە ٢٠١٦ بەرزبۆتەوە بۆ ٣٩٢.١ ملیۆن دۆلار و ئەمەش بەرزبوونەوەیەکە بە بڕی ٢٢٬٦%.
ئەمەش ڕاپۆرتەکە:

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ