ئەندرۆید 12, تشرینی دووه‌م 2017

وەشانی داهاتووی ئۆریۆ بۆشایی زیاترت پێدەدات لە بیرگەی مۆبایلەکەتدا

قەبارەی بیرگەی ناوەکی لەنێو مۆبایلەکاندا لەم دوایەدا بۆتە جێگای نیگەرانی بەکارهێنەران، بەهۆی زوو پڕبوونیەوە کۆمپانیای گووگڵ لە ئێستادا خەریکی کارکردنە لەسەر ئەو کێشەیە لەڕێگای ئامادەکردن و ناردنی کۆمەڵێک وەشانی نوێوە، لە نوێترین فریم ۆرکەکانی پڕۆژەی کراوەی سەرچاوەی ئەندرۆید، نوێترین تایبەتمەندی بەدیار کەوت بە نێوی “inactive” وەک ئەپێک کاردەکات و عەمبارە کاتییەکانی ئەپەکان لەناو دەبات کە کاریگەرییان هەیە لەسەر ڕام و بیرگەی ناوخۆیی.

گووگڵ تایبەتمەندیەکەی بە نێوی “inactive”ـەوە ناوناوە، بۆ چاودێریکردنی ئەو ئەپانەی یاخود ئەو پەڕگانەی کە بۆ ماوەیەک بەکاریان ناهێنیت. تایبەتمەندیەکە وادەکات ئەپەکان شوێنیکی زیاتر نەگرن لە ڕۆمی مۆبالەکەتدا، بە مەبەستی پڕ نەبوونی بیرگەی مۆبایلەکەت و بەکارهێنانی ئەو بڕە بیرگەیە بۆ چالاکیەکی دیکەی نێو مۆبایلەکەت، دەوترێت ئەم تایبەتمەندییە بە شێوەیەکی جێگیرکراو چالاک نەکراوە، پێویستە وەشانی مۆبایلەکەت ٨.١ بێت بۆ چالاکردن بەردەست بوونی ئەم تایبەتمەندییە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ