10
ئەندرۆید 12, تشرینی دووه‌م 2017

ئەمە تەنها مۆبایلێکی سادەی سامسۆنگ نییە خوێنەری زانیارییە دزەپێکراوەکانی ئەم مۆبایلە بن

دزەپێکەری بەرهەمەکانی سامسۆنگ MMDDJ، لە جڕیوەیەکی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر. نوێترین زانیاری دزەپێکراوی بڵاوکردەوە، لە جریوەکەدا باس لە بڵابوونەوەی مۆبایلێکی سامسۆنگ دەکات بە ناویW2018.

بە پێی وتە و وێنەکانی ئەو دزەپێکەرە بێت، ڕوونمای مۆبایلە لەجۆری دووانە ڕوونما دەبێت، کە بەشی دەرەوە و ناوەوەی مۆبایلەکەدا ڕوونمای تێدا دەبینرێت، پرۆسێسەری مۆبایلەکە سناپدراگۆن ٨٣٥ دەبێت، ڕامی ٦ گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی ١٢٨ گێگابایت لە تایبەتمەندییەکانی دیکەی ئەم مۆبایلە دەبێت. ئاماژەشی بەوە کردووە مۆبایلەکە تایبەتمەندی دوگمەی هاوکاریکەری تایبەتی بیکسبی و پشکنەری ڕەشێنەی چاوی دەبێت. وابڕیارە لە ساڵی داهاتوودا لە چین و کۆریای باشووردا سەرەتا بەردەست بێت بۆ فرۆشتن، پاشان ڕووبکاتە ناوچەکانی دیکەی جیهان.

لە جریوەیەکی دیکەیدا MMDDJ دەڵێت نرخەی ئەم مۆبایلە بەلایەنی کەمەوە دوو هەزار دۆلار دەبێت، و ئەگەری هەیە بگاتە چوار هەزار دۆلاریش.

بۆچونی تۆ