ئەپڵ 13, تشرینی دووه‌م 2017

کۆمپانیای ئەپڵ؛ ڕێژەی بەرهەمهێنانی ئایفۆن ١٠ و ٨ پڵەس زیاد دەکات

بە پێی زانیارییە نوێیەکان بێت، فرۆشی ئایفۆن ٨ پلەس و ئایفۆن ١٠ زیاتر لە ڕێژەی پێشبینیکراو بووە. هەروەها پێگەکانی سەر بە کۆمپانیای ئەپڵ بڵاویان کردوەتەوە لە سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵدا، کۆمپانیای ئەپڵ ٢٦ ملیۆن ئایفۆن ١٠ ـی ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان کردووە.

لە لایەکی ترەوە (مینگ چی کو)، لێکۆڵەرەوەی بە ناوبانگی دەزگای «KGI Securities» دەڵێت بەرهەمهێنانی ئایفۆن ١٠، لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ـدا، بە ڕێژەی %٣٥ بۆ %٤٥ لە چاو چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا زیاتر دەبێت.

مینگ چو کو بۆ دڵنیایی کردنەوەی وتەکەی، ۲ هۆکاری خستە ڕوو:
دەربارەی هۆکاری یەکەم دەڵێت کڕیاران پێشوازێکی باشیان لێی کردووە.

لە هۆکاری دووەمدا باسی لە جەژنی ساڵی نوێی چین کرد. ئەم دوو هۆکارەی بۆ فرۆشتنی زیاتری ئایفۆن ١٠ و زیاتر بەرهەم هێنانی هێنایەوە، وتیشی ڕێژەی بەرهەمهێنانی ئایفۆن ٨ لە مانگی ١٢ی ئەمساڵدا بە ڕێژەی %٥٠ بۆ %٦٠ کەم دەکات.

هەروەها بە پێی وتەی شیکەرەوەکان بێت لەبەر زیاتر بەرهەمهێنانی ئایفۆن ١٠، کۆمپانیای ئەپڵ هەندێک لە هێڵەکانی بەرهەم هێنانی ئایفۆن ٨ بەکاردەهێنێت بۆ بەرهەم هێنانی ئایفۆن ١٠.

وە دەوترێت لە سێ مانگی چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا، کۆمپانیای ئەپڵ ١١.٨ ملیۆن ئایفۆن ٨ و ٨ پڵەسی ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان کردووە. لەو ڕێژەیەش ٦.٣ ملیۆن دانە بەر ئایفۆن ٨ پلەس کەوتووە، ٥.٥ ملیۆن دانەش بەر ئایفۆن ٨ کەوتووە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ