10
ئەپ و نەرمەکاڵا 13, تشرینی دووه‌م 2017

پێشبینی دەکرێت ئەپی Whats App بۆ ئامێرەکانی ئایپاد بەردەست بخرێت

ئەپی نامەبەری (وەتس ئەپ)، یەکێکی دیکەیە لەو نامەبەرانەی کە لە لایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە بەڕێوە دەبرێت. بۆ زۆرێک لە سیستەمە وەگەڕخەرەکان و ئامێرەکان بەردەستە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەم ئەپە نامەبەرە پشتگیری لە ئامێری ئایپاد ناکات. بە پێی زانیارییە دزەپێکراوەکانی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بێت، بەمزووانە ئەپی نامە بەری (وەتس ئەپ)، توانای پشتگیری کردن و کارکردنی لەسەر ئامێرەکانی ئایپاد بۆ بەردەست دەکرێت.

زانیارییەکە لەلایەن WABetaInfoـەوە دزەی پێکراوە، کە دەریدەخات وەشانی نوێی ئەپی (وەتس ئەپ) بۆ کۆمپیوتەر لەژێر وەشانی v0.2.6968ـدا، توانای پشتگیری کردن و کارکردنی بۆ ئامێرەکانی ئایپاد لەناویدا بوونی دەبێت. هەرچەندە تاوەکو ئێستا دیار نیە ئەم وەشانە کەی بڵاودەبێتەوە، یاخوود کارکردنی نامەبەرەکە بەشێوەی وێب پەڕێک دەبێت یاخوود وەک ئەپێکی ڕاستەوخۆ لەکۆگای ئامێرەکانی ئایپادا.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ