ئای ئۆ ئێس 14, تشرینی دووه‌م 2017

ئەپی یوتیوب کێشە بۆ پاتری بەکارهێنەرانی ئای ئۆ ئێس دروست دەکات

ئەگەر وەشانی ئای ئۆ ئێس ١١.١.١ــت لەسەر مۆبایلەکەت دامەزراندبێت، لەوانەیە هەستت بە فیڕۆ چوونی نائاسایی وزەی پاتریەکەت کردبێت لەو وەشانەدا. بە پێی لێدوانەکانی پێگەی Reddit و پێگە کۆمەڵایەتیەکان بێت، ئەگەر هەیە ئەو بەفیڕۆ چوونە نائاساییە، پەیوەندی دار بێت بە ئەپی یوتیوبەوە.

بە هۆکاری هەبوونی کێشەیەک لە کۆتا وەشانی یوتوبدا، کە بوەتە هۆی ئەوەی تەنانەت ئەپەکە لەو کاتەی لە باروودۆخی پاشبنەماشدا کارەکانی خۆی بەڕێوە ببات، توانستێکی زۆر لە وزەی پاتریەکە بەفیڕۆ بدات. خۆشبەختانە تیمی یوتوب، ئەم باسەی پشت ڕاست کردۆتەوە، دەشڵێت بەمزووانە وەشانێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی ڕەوانە دەکەن.

وە دەوترێت تەنها ئەپەکە ئەو کێشەیەی نیە. بەڵکو هەندێک بەکارهێنەران باس لەوە دەکەن، ئەپی یوتیوب بوەتە هۆکاری ئەوەی مۆبایلەکەیان لە کاتی بارگاویی کردنەوەدا، بە شێوەیەکی زۆر گەرم ببێت. هەرچەندە هێشتا دیار نییە کێشەی گەرمبوونە زیاد لە پێویستی بەکارهێنەرانی ئای ئۆ ئێس لە کاتی بارگاوی کردنەوەدا، پەیوەندیدارە بەو کێشەیەی لە ئەپی یوتیوبدا هەیە.

تیمی یوتیوب هێشتا کاتی بڵاوبوونەوەی وەشانە چاکسازیەکەیان ئاشکرا نەکردووە، بەڵام تا ئەو کاتەی یوتیوب وەشانەکە بەردەست دەخات، واباشترە بەکارهێنەرانی سیستەمی وەگەڕخەری ئای ئۆ ئێس، سود لە وێبگەڕەکان ببینن بۆ سەیرکردنی ڤیدیۆیەکان.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ