تویتەر
14, تشرینی دووهم 2017
شاومی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆمار دەکات

دووبارە شاومی پێشەنگی دروستکەرانی مۆبایل بوو لە ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە کە ڕۆژی سینگڵ(تاک)ەکانە لە چین، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا کۆمپانیاکە بە بەهای ٢.٤٦ ملیار یوانی چینی(٣٧٠ ملیۆن دۆلار) بەرهەمی فرۆشتووە، ئەمە پێنجەمین ساڵە بەدوای یەکدا شاومی لە لوتکەی ئەو ڕۆژەدا دەبینرێت.
ئەو ژمارە پێوانەییەی کە شکێندراش هەر هی شاومیبوو کە ساڵی ٢٠١٤ بە بەهای ١.٥٦ ملیار یوانی چینی بەرهەمی فرۆشت لەو ڕۆژەدا.
دەبێت ئاگاداری ئەوەشبین کە کۆمپانیاکە تەنها مۆبایل دروست ناکات، چەندین بەرهەمی ئێجگار جیاواز دروست دەکات وەک تەلەڤیزیۆن و کاتژمێری زیرەک و چەندانی دیکە.
ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی IDC شاومی توانیویەتی لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ ٢٣.٥٪ی بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکانی هندستان داگیر بکات و بە هاوبەشی لەگەڵ سامسۆنگ لە پلەی یەکەمدابێت، ساڵی پار لە هەمان چارەکدا تەنها ١٠.٧٪ی داگیرکردبوو.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.