ئامێرە هەمەجۆرەکان 15, تشرینی دووه‌م 2017

لامبۆرگینی یەکەم ئۆتۆمبێلی وەرزشی “خۆچاککەرەوە”ی جیهان دروست دەکات!

لامبۆرگینی بەردەوامە لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانی و ئۆتۆمبێلێکی بە ناوی Terzo Millennio دروست کردووە کە بە واتای “هەزارەی سێیەم” دێت، توانای هەیە درز لە لاشەکەیدا بدۆزێتەوە و خۆی چاک بکاتەوە!

ئۆتۆمبێلەکە دەتوانێت لە ڕێگای چەند هەستەوەرێکەوە خۆی بپشکنێت و درزەکانی لاشە کاربۆن فایبەرەکەی بە (Nanotubes) پڕ بکاتەوە پێش ئەوەی تەشەنە بکەن!

ئەم ئۆتۆمبێلە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵێک توێژەرەوەی پەیمانگای (Massachusetts Institute of Technology (MITی ئەمریکی دروست کراوە، ستیفانۆ دۆمینیکالی، بەڕێوەبەری لامبۆرگینی دەربارەی ئەم ئۆتۆمبێلە دەڵێت:”ئێمە سروش وەردەگرین لەوەی شتێک بکەین کە ئەمڕۆ مەحاڵە بۆ ئەوەی ڕاستییەکانی سبەی دروست بکەین، پێویستە لامبۆرگینی هەمیشە خەونەکانی نەوەی داهاتوو بهێنێتە بوون.”

ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی بە کارەبا کار دەکات و لە جێگای پاتری ئاسایی، کۆمەڵێک تێرکۆکەرەوە(Supercapacitor) لەخۆدەگرێت، سیستەمێکی عەمبارکردنی وزەی هەیە کە ڕێگای پێدەدات بە خێرایی بارگاوی ببێتەوە و وزەیەکی زیاتر هەڵبگرێت بە بەراورد بە پاتری.

هەریەک لە ویلەکانی ئۆتۆمبێلەکە بزوێنەری کارەبایی خۆیان هەیە کە لە کاتی لێخوڕیندا هەڵدەبن، پڕۆژەکە ساڵێک بەر لە ئێستا ڕێکەوتنی لەسەر کراوە و کارکردن تیایدا دەستی پێکردووە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ