10
ئای ئۆ ئێس 15, تشرینی دووه‌م 2017

کێشەکانی ئایفۆن ١٠ زیان بە کۆمپانیای فۆکسکۆن دەگەیەنن

کۆمپانیای فۆکسکۆنی تایوانی، بەرپرسی سەرەکی لە بەستنی بەرهەمەکانی ئەپڵ، لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا قازانجی بە بەراورد بە پار ٣٩٪ کەمی کردووە، ئەمە یەکەم جارە لە دوای قەیرانە داراییە جیهانییەکەی ٢٠٠٨ەوە قازانجی کۆمپانیاکە بەو شێوەیە کەم بکات.

زۆرترین گومان لەوە دەکرێت کە هۆکاری سەرەکی ئەمەش ئەو کێشانەبێت کە لە کاتی بەرهەمهێنانی ئایفۆن ١٠دا تووشی ئەپڵ و فۆکسکۆن بوونەوە، وەک دەزانن ئایفۆن ١٠ یەکەم مۆبایلی ئەپڵە کە ڕوونمایەکی بێ لێواری ئۆلێد لەخۆبگرێت و هەواڵی زۆر هەبوو دەربارەی گرفت لە بەرهەمهێنانی ئەم ڕوونمایانەدا پێش ئەوەی ئایفۆن ١٠ بکەوێتە بازاڕەکان.

یەکێکی تر لەو شتانەی گومان دەکرێت هۆکاری ئەو بارودۆخەی فۆکسکۆن بێت کێشەکانی ناسەرەوەی دەموچاوی ناسراو بە (Face ID)یە کە لە ئایفۆن ١٠ بوونی هەیە، چونکە بە گوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان ئەویش کێشەی بەرهەمهێنانی بۆ ئەپڵ و فۆکسکۆن درووست کردبوو، تەنانەت بڵوومبێرگ لە هەواڵێکدا باسی لەوەکرد کە ئەپڵ توانای وردیی (Face ID)ی کەم کردۆتەوە تا بتوانێت بە ژمارەی پێویست مۆبایلەکە بەرهەم بهێنێت، بەڵام ئەپڵ ئەوەی ڕەت کردەوە.

بەپێی Trendforce ئەپڵ لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ ٤٤ ملیۆن ئایفۆنی بەڕێ کردۆتە بازاڕەکان و لەم چارەکەشدا کە چوارەمە پێشبینی دەکرێت ٨١ ملیۆن دانە بەڕێ بکات و یەک لەسەر سێیان ئایفۆن ١٠بن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ