ئای ئۆ ئێس 15, تشرینی دووه‌م 2017

دەنگۆکان دەبارەی پڕۆسێسەری A11Xی ئەپڵ دەدوێن، بۆ ئایپادە نوێیەکانی کۆمپانیاکە

کۆمپانیای ئەپڵ پڕۆسێسەری A11 Bionicی لە مانگی ٩ـدا لەسەر ئایفۆن ١٠ و ٨ و ٨ پڵەس نمایش کرد، ئەپڵ وەک کاری هەمیشەیی خۆی، وەشانێکی X لە پڕۆسێسەرە نوێیەکانی بۆ ئامێرە نوێیەکانی ئایپاد دروست دەکات، لە بەهاردا ئەگەر هەیە بینەری پڕۆسێسەرێکی نوێ بین، بە ناوی A11X بۆ ئامێرە نوێیەکانی ئایپاد.

بەپێی دەنگۆکان بێت، ئەم پڕۆسێسەرە دەبێتە یەکەمین پڕۆسێسەری ئەپڵ کە خاوەنی ٨ ناوک بێت و لەسەر بناغەی ٧ نانۆمەتری دروست بکرێت.

پڕۆسێسەرە ٨ ناوکییەکە وا چاوەڕوان دەکرێت، ٣ ناوکی لە جۆری بەهێزی مانسون بێت، ٥ ناوکەکەی دیکەی لە جۆری کارای میستراڵ بێت، کە جۆرەکانی میستراڵ وزە کەمتر بەکاردەهێنن لەچاو جۆرەکانی مانسوندا، دەشێت بەبازاڕکردنی ئەم پڕۆسێسەرە لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا دەست پێبکات، لەسەر ئایپادەکانی زنجیرەی ٢٠١٨ـی iPad Pro جێگیر بکرێت.

کۆمپانیای پیشەسازی تایوانی (TSMC)، لەمساڵدا کاری پێکەوە بەستن و بچووککردنەوەی چیپ(پڕۆسێسەر)ەکانی کۆمپانیای ئەپڵی گرتبووە دەست، بەهۆی ئەو پەیوەندییە نزیکەی نێوان ئەو کۆمپانیا تایوانییە و بارەگای سەرەکی کۆمپانیای ئەپڵەوە، دەکرێت ئەمساڵیش هەمان کۆمپانیا کاری پێکەوە بەستن و بچووککردنەوەی چیپ(پڕۆسێسەر)ەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بگرێتەوە دەست، بە بناغەکردنی ٧ نانۆمەتری پڕۆسێسەری A11X، دەبێتە ڕێ خۆشکەرێک بۆ بە بناغەکردنی ٧ نانۆمەتری پڕۆسێسەری A12، کە وابڕیارە لە مانگی ٩ـی ساڵی داهاتوودا نمایش بکرێت.

سەرچاوە :
تاگەکان ئەپڵ دەنگۆ هەواڵ
بۆچونی تۆ