10
ئەندرۆید 16, تشرینی دووه‌م 2017

گالەکسی ئێس ٩ بیستۆکەکەی لە جۆری AKGـی بلوتوث دەبێت

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئەمساڵ مۆبایلە ئاست بەرزەکانی، بە بیستۆکی AKG لە جۆری جاک ٣.٥ ملی مەتر ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان کرد. ئەو مۆبایلانەش پێکهاتبوون لە گالەکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پلەس و نۆت ٨.

بەپێی دەنگۆ نوێیەکان بێت، گالەکسی ئێس ٩ـی ساڵی داهاتوو بیستۆکەکەی دووبارە دروستکراوی کۆمپانیای هارمان دەبێت بەڵام لە جۆری بلوتوث، سامسۆنگ دەیەوێت لەم ڕێگایەوە سەرنجی کڕیارانی زیاتر ڕابکێشێت بەمەبەستی پڕ فرۆشترکردنی بەرهەمەکەی، لەبەرئەوەی کۆمپانیای هارمان یەکێکە لە باشترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنای بیستۆکەکان لە جیهاندا.

بەپێی جریوەکانی دزەپێکەری بەرهەمەکانی سامسۆنگ( Ice University)ـی بێت، ئەگەر هەیە بیستۆکی گالەکسی ئێس ٩ سەڕەڕای ئەوەی بلوتوث دەبێت هەروەها لە جۆری Icon X بێت. و دەشڵێت من وابیردەکەمەوە کە دەرچەی بیستۆکی جاک ٣.٥ ملی مەتر لە گالەکسی ئێس ٩ـدا نەسڕدرێتەوە.

لە ئێستادا چەند مانگێک ماوە بۆ نمایشکردنی گالەکسی ئێس ٩، بۆیە ناکرێت هەموو دەنگۆکان بە ڕاست دابنێین. تەنها پێویستە چاوەڕێ بکەین کە بزانین کۆمپانیای سامسۆنگ، چ پڕۆژەیەکی داناوە بۆ بەرهەمەکەی لە ساڵی داهاتووی.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ