ئامێرە هەمەجۆرەکان 16, تشرینی دووه‌م 2017

لاپتۆپی کارکردوو بە چیپی سناپدراگۆن ٨٣٥ لە پێگەی فەرمی کۆمپانیای HPـدا دەرکەوت

بەمدواییە بوو کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لاپتۆپی کارکردوو بە چیپی سناپدراگۆن ٨٣٥ی نمایش کرد، وا بڕیارە بەمزووانە لە کۆگاکاندا بەردەست بێت، ئێستا یەکەمین لاپتۆپی کارکردوو بە ویندۆز و کارکردوو بە چیپی سناپدراگۆن ٨٣٥، لە پێگەی فەرمی کۆمپانیای HPـدا دەرکەوت.

کۆدنەیمی لاپتۆپێکیان بریتییە لە ‘2US29AV’، پڕۆسێسەری سەرەکی لاپتۆپەکە هی کۆمپانیای ئاڕمە، بەپێی دەرکەوتنەکە بێت ئەم لاپتۆپە ڕامەکەی ٤ گێگابایت دەبێت، بیرگەی ناوەکی ١٢٨ گێگابایت دەبێت لە جۆری UFS، تاوەکو ئێستا زانیاری زیاتری لەسەر بەردەست نییە، لەپاڵ دەرکەوتنی ئەو لاپتۆپەدا دانەیەکی تری هاوجۆر دەرکەوت، کە ڕامەکەی ٨ گێگابایت و بیرگەی ناوەکی ٢٥٦ گێگابایتە لەجۆری UFS.

کۆمپانیای HP یەکێکە لە کۆمپانیا هاوبەشەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، کە ڕازیبووە بە دروستکردنی لاپتۆپی کارکردوو بە ویندۆز ١٠ و چیپی سناپدراگۆن ٨٣٥، بەپێی دەرکەوتنی ئەو لاپتۆپە، دەشێت لە داهاتوویەکی نزیکدا بینەری نمایش کردنیان بین.

سەرچاوە :
بۆچوونەکان
بۆچونی تۆ