10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 17, تشرینی دووه‌م 2017 بۆچوون

توشبوانی زیانەواڵەکانی سەر سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید ڕووی لە زیادبوون کردووە

لە چەند مانگی ڕابردوودا زیانەواڵەی WannaCry لە جیهانی کۆمپیوتەرەکاندا گەشەسەندنێکی بێ شوماری بە خۆیەوە بینی، لە ئێستادا ڕاپۆرتی نوێی یەکەی هێرشە زیرەکەکانی کۆمپانیای نۆکیا بۆ ئەمساڵ، دەڵێت زیانەواڵەکانی مۆبایلە کارکردووەکانی سەر سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید ڕووی لە زیادبوون کردووە.

ڕاپۆرتەکەی نۆکیا دەربارەی هەوڵەکانی گووگڵ و گووگڵ Protect و ڕێژەی هێرشەکان بۆ سەر کۆگای گووگڵ پلەی دەدوێت، بە پێی ڕاپۆرتەکە بێت توانای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆگای گووگڵ پلەی لە ماوەی ۲ ساڵی ڕابردوودا و ئەم چەند مانگەی ڕابردووی ئەمساڵدا، بە ڕێژەیەکی باش بەرەوپێشچوونی توانای پاراستنی بە خۆیەوە بینیوە، دەربارەی کۆگاکانی بەدەر لە گووگڵ پلەیدا ڕاپۆرتەکە دەڵێت کەمتر لە ڕێژەی پێویست پارێزراون، بە واتایەکی دیکە وا باشترە خۆمان بە دوور بگرین لە بەکارهێنانیان چونکە بە پێی پێویست پارێزراو نین.

لە ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە کێشەی سەرەکی ئەپەکان دراوە، کێشەی سەرەکییان توشبوونیان بە تڕۆجانە، کێشەی توشبوون بە تڕۆجانەکان نەک تەنها ڕووبەڕووی ئەو ئەپانە دەبێتەوە کە نەناسراون، بەڵکو توشی ئەپە بەناوبانگ و پڕ بەکاهێنەرەکانیش دەبێتەوە، بە تایبەت ئەو کاتەی ئەو ئەپانە لە کۆگاکانی بەدەر لە گووگڵ پلەیدا بوونیان دەبێت، هەڵگری کۆدە چاودێریکەرەکانن.

حوکمەتی چین بە مەبەستی ئەوەی زۆرترین ڕێگری لەو زیانەواڵەیانە بکات، هەر یەک لە کۆگای گووگڵ پلەی و کۆگاکانی بەدەر لەویشی قەدەغە کردووە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی پێدا کە هەردوو زیانەواڵای Uapush و Jisun، بە پلەی یەکەم دێن وەک گرنگترین هێرشی زیانەواڵەکان بۆ سەر سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، تڕۆجانی Marcherـی بانکی لە پلەی سێیەمدایە کە زیان بە هەژمارە بانکییەکان دەگەیەنێت.

لە نێوانی ئەو ١٠٠ ملیۆن ئامێرەی کە تاقیکردنەوەیان بۆ کراوە، تێکڕای مۆبایلە توشبووەکان لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید %٦٨ـی بەرکەوتووە.

سیستەمی وەگەڕخەری ئای ئۆ ئێسیش بەدەر نیە لەم هێرشانە، بە تایبەت لەو هێرشانەی کە لە لایەن ئەپەکانی Spyphoneـەوە ئەنجام دەدرێت، بەڵام بە هۆکاری ئەوەی بەکارهێنەری ئای ئۆ ئێس سود لە کۆگای ئەپ ستۆر وەردەگرن و بە ڕێژەیەکی زۆر خۆیان بە دوور دەگرن لە کۆگا دەرەکییەکان، بۆیە تێکڕای توشبوونیان بە زیانەواڵاکان کەمترە لە چاو ئەندرۆید.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ