10
ئەندرۆید 17, تشرینی دووه‌م 2017

سێیەمین وەشانی تاقیکاری ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ بۆ گالەکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پلەس بڵاوبوویەوە

کۆمپانیای سامسۆنگ لە ئێستادا سەرقاڵی بەڕێوەبردنی وەشانی تاقیکاری ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ ـە بۆ گالەکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پلەس، لە دوای ناردنی دووەمین وەشانی تاقیکاری بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان، کۆمپانیای سامسۆنگ سێیەمین وەشانی تاقیکاری ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ ـی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕەوانە کرد.

لە نوێترین فریم وێرەکانی کە زیاد کراوە بۆ وەشانی تاقیکاری سێیەم، چاکسازیەکی زۆر بەردەست خراوە، بەتایبەت کێشەی نەکرانەوەی ئەپەکان بۆ بەکارهێنەران، چەندین کێشەی دیکەش چارەسەر کراوە کە بەکارهێنەران سامسۆنگیان ئاگادار کردبوویەوە دەربارەی.

ئەم وەشانە تاقیکارییەی ئەندرۆید ئۆریۆ کێشی نزیکەی ٤٦ مێگابایت بووە، ژمارەی بنیاتنانی وەشانەکە ZQK8 بووە بۆ ئەو مۆبایلانەی کە بەدەرن لە تۆڕەکانی AT&T و Sprint و جۆرەکانی نێو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بۆ جۆرەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەک T-Mobile کێشی چاکسازیەکە ١٣٨ مێگابایت بووە.

بەهۆی کەم بوونەوەی کێشی ناردنی وەشانە تاقیکاریەکان دەتوانین بڵێین نزیک بووینەتەوە لە کۆتا وەشانی تاقیکاری ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ـەوە بۆ گالەکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پلەس، کە وا بڕیارە لە ساڵی داهاتوودا وەشانە فەرمیەکەی بەردەست بخرێت. هەروەکو پێشووتر لقی سامسۆنگ لە تورکیا پشت ڕاستی کردبوویەوە کە لە مانگی ١ی ساڵی ٢٠١٨ـدا وەشانەکە بە فەرمی بەردەست دەبێت بۆ گشت وڵاتەکان. بێگومان بۆ عێراقیش لە سەرەتای ساڵی تازەوە ئەم وەشانەی بۆ ڕەوانە دەکرێت، بە شێوازێکی زنجیرەیی.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ