ئەپ و نەرمەکاڵا
18, تشرینی دووەم 2017
5 یاری تایبەت بە ئەندرۆید کە لە ئای ئۆ ئێس بەردەست نین(بەشی دووەم)

کێبڕکێی نێوان سیستەمەکانی ئەندرۆید و ئای ئؤ ئێس تا دێت گەرمتر دەبێت و تەنانەت پێشبڕکێ کەوتۆتە نێوان ئەپڵ و گوگڵ تاوەکو زۆرترین ئاسانکاری بۆ گەشەپێدەران بکەن بۆ ئەوەی زۆرترین گەشەپێدەر ئەپ و یارییەکانیان لەسەر ئەندرۆید و ئای ئؤ ئێس بەردەست بکەن.
هەریەک لەم دوو سیستەمە کۆمەڵێک ئەپ و یاری تایبەت(exclusive) بە خۆیان هەیە کە لەوەی تریان بەردەست نین، لێرەدا ئاماژە بە 5 لەو یارییە خۆش و بەهێزانە دەکەین کە تایبەتن بە ئەندرۆید.
1.N.O.V.A Legacy
زنجیرەی بەناوبانگی یارییەکانی نۆڤای کۆمپانیای گەیملۆفت کە لە جۆری کەسی تەقەکەری یەکەمە بەڵامە لە قەبارەیەکی زۆر کەمدا! یارییەکی شەڕی نایاب لە بۆشایی ئاسمان، کە گرافیکی خۆی لەگەڵ ئاستی مۆبایلەکەتدا دەگونجێنێت، توانای یاریکردن لە دۆخی چیرۆکدا بەشێوەی دەرهێڵ، یاخود یاریکردن لەگەڵ کەسانی تر بە شێوەی سەرهێڵ.
2.BombSquad
یارییەکی نایاب بۆ بەسەربردنی کات لەگەڵ هاوڕێیان، لەسەر هەمان ئامێر یاخود بەشێوەی سەرهێڵ تاوەکو ٨ کەس، فڕین، پێشبڕکێ، گرتنی ئاڵا و یاری هۆکی چەندین جۆری تری یاری، بەڵام هەموویان بە بۆمب و تەقینەوەوە!
3.Mini Golf Buddies
هێمن و ئارامبەخش، بە پێچەوانەی یاری پێشتر، گرافیکێکی جوان و سادە چەند جۆرێکی جیاوازی یاریکردن، کۆمەڵێک کارەکتەری جیاواز و توانای دەستکاری کردنیان، ئەگەر یارییەکی لەم شێوەیەت دەوێت ئەوا ئەم یارییە گونجاوە بۆ تۆ!
4.Mutation Mash
ڕووداوێک لە کارگەیەک ڕوویداوە و تیشکدانەوە ئاژەڵەکانی دارستانەکەی گۆڕیوە بۆ کۆمەڵێک بوونەوەری سەیر! یارییەکی شێتانە و پێکەنیناوییە کە تیایدا ئەو ئاژەڵە سەیرانە لێکدەدەیت و جۆری نوێ دروست دەکەیت لە کێڵگەکەتدا، ٥٠ قۆناغی جیاواز لە پێناو ڕزگارکردنی دارستانەکە و هەموو جیهان.
5.(Hopeless Heroes: Tap Attack (Unreleased
یارییەکی نوێ لە زنجیرەی هۆوپڵسی بەناوبانگ، بەڵام ئەمجارەیان جیاوازە! بوونەوەرە ڕوح سوکەکان لە ئەشکەوت هاتوونەتە دەرەوە بەڵام لە دەرەوەش تووشی کێشە و شەڕبوون، زێڕ بەدەستبهێنە و خۆت بەهێزتر بکە و دوژمنەکان ببەزێنە!
تێبینی:١-هەموو یارییەکان بێبەرامبەر لە کۆگاکانی گوگڵ پلەی و APKPure بەردەستن.
٢-یاری ژمارە ٥ هێشتا لە ژێر کاکردندایە، واتە لە دۆخی ئەلفا یان بێتادایە.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.