ئەپڵ 20, تشرینی دووه‌م 2017

کێبڵی بارگاوییکەرەوەی ئایفۆنێک، دەبێتە هۆی گیان لە دەستدانی کچێک

کێبڵێکی ڕزیوی بارگاوی کەرەوەی ئایفۆن ٦، دەبێتە هۆی مردنی کچێکی ١٤ ساڵی ڤێتنامی بەپێی لێکۆلینەوەکان بێت سودی لە بارگاوی کەرەوەی ئەسڵی کۆمپانیای ئەپڵیش وەرگرتووە بۆ بارگاوی کردنەوەی مۆبایلەکەی.

لە دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٣ـدا، هەواڵی مردنی چەندین کەس بڵاوبویەوە بەهۆی بارگاوی کەرەوەوە، دواتر بڵاوبویەوە کێشەکە بەهۆی بەرکاهێنانی کێبڵی کەسی سێیەم بووە کە بووەتە هۆکاری گیان لەدەستدانیان، کۆمپانیای ئەپڵیش هەر لە یەک لەو ڕوودانە ئاگادارکرایەوە.

*کەسی سێیەم : ئەو بەرهەمانەی کە لەلایەن کۆمپانیایە رەسمیەکانەوە بەرهەم ناهێنێرێت، لە ڕووی ڕواڵەتەوە لە بەرهەمە ئەسڵیەکانەوە نزیکن بەڵام لە بنەڕەتدا ساختەن.

لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٣ـدا کۆمپانیای بڵاوی کردەوە، کە بەکارهێنەران دەتوانن بە سەردانی کردنی کۆگا رەسمیەکانیان، بارگاویکەرەوەی جۆری (کەسی سێیەم)ـکەیان بگۆڕن بە بارگاویکەرەوەیەکی ئەسڵی کۆمپانیای ئەپڵ بە نرخێکی هەرزانتر.

ماوەیەکی زۆر تێدەپەڕێت بەسەر باروودۆخی مردنی بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان بەهۆی کێبڵی بارگاویکەرەوە، بەڵام لەم هەفتەیەدا لەلایەن پۆلیسەوە ڕاپۆرتەکەیان ئاماژەیان بەوە دەدا کە کچێک بە ناوی Le Thi Xoan بەهۆی تەزووی کارەبای بارگاویکەرەوەکەیەوە مردووە(تەزووی کارەبا گرتوویەتی)، ڕاپۆرتەکانی پۆلیسیش ئاماژە بەوە دەکەن کە وەک هەموو جارێک کە کچەکە مۆبایلەکەی کردوەتە باروودۆخی بارگاویکەرەوەدا پاشان خەوتووە، بەڵام لە کۆتا جاردا بەهۆی ئەوەی کێبڵی بارگاویکەرەوەکە ڕزیوە و کۆمەڵێک وایەری لێ هاتوەتە دەرەوە بوەتە هۆی مردنی کچەکە، دوای ئەوەی خێزانەکەی کچەکە دەبینن بە بێ هۆشی دەست بەجێ دەیگەیەننە نەخۆشخانە، بەڵام بەداخەوە لەوێدا گیانی بەخاک دەسپێرێت.

بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان دەبێت ئاگاداری باروودۆخی لەو جۆرە بن، بەتایبەتی ئەو کاتەی کێبڵەکەی دەڕزێت پێویستە دەستبەجێ بیگۆڕن لە پێناو گیانی خۆیان و دەوروبەرەکەیاندا، دووریش بکەونەوە لە بارگاویکەرەوە کەسی سێیەمی(ساختە)ـەکان، تاوەکو ڕووداوی لەمجۆرە دووبارە نەبێتەوە.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ