سۆنی 20, تشرینی دووه‌م 2017

ئەنجامی دابەشکردنی خەڵاتی Golden Joystick بۆ یارییەکانی ئەمساڵ

لە ئەنجامی دابەشکردنی خەڵاتەکانی Golden Joystick کە لە لەندەن بەڕێوەچوو بۆ ئەمساڵ، خەڵاتی باشترین یاری ساڵ درا بە The Legend of Zelda: Breath of the Wild.

ئەم مەراسیمە ماوەی ٣٥ ساڵە بوونی هەیە، کە تێیدا باشترین یاری ساڵ، باشترین یاری بۆ دەنگ و باشترین یاری کونسوڵەکان، چەندین خەڵاتی تری تێدا دابەش دەکرێت، بۆ ئەمساڵیش بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.

لیستی براوەی خەڵاتەکان بەمجۆرە بوو:

  • باشترین یاری لە ڕووی دەنگەوە: درا بە یاری The Legend of Zelda: Breath of the Wild.
  • باشترین یاری لە ڕووی باروودۆخی چەند کەسیەوە: PlayerUnknown’s Battlegrounds.
  • باشترین یاری لە ڕووی سەربەخۆییەوە: یاری Friday the 13th: .The Game
  • باشترین یاری لە ڕووی چیرۆکەوە: یاری Horizon Zero Dawn.
  • باشترین توانای جێبەجێکردن: Ashly Burch لە ڕۆڵی Aloy، (لە یاری Horizon Zero Dawn).
  • باشترین کەسایەتی پێشکەوتوو: Ashly Burch.
  • باشترین یاری لە ڕووی VRـەوە: Resident Evil 7.
  • باشترین یاری لە ڕووی دیزاینی بینینەوە(تێڕوانینی ڕاستی یاریەکە): Cuphead.
  • باشترین یاری لە ڕووی بیروباوەڕی ڕەخنەگرانەوە: The Legend of Zelda: Breath of the Wild.
  • باشترین یاری لە ڕووی وەرزشی ئەلیکترۆنیی: Overwatch.
  • باشترین پێکەری یاریە وەرزشییە ئەلیکترۆنیەکان: Agilities.
  • باشترین گروپی یارییە وەرزشییە ئەلیکترۆنیەکان: Lunatic-Hai.
  • باشترین یاری لە ڕووی هۆڵی بەناوبانگییەوە: Final Fantasy.
  • باشترین یاری بۆ مۆبایل یاخوود کونسوڵە دەستیەکان: Pokemon Sun and Moon.
  • خەڵاتی باشترین کەسی پڕ دەستکەوت لە تەواوی ژیانیدا: Sid Meier.
  • چاوەڕوانترین یاری ساڵ(ئەو یاریەی خەڵکێکی زۆر چاوەڕێی بڵاوبوونەوەیەتی): The Last of Us Part 2.
  • باشترین یاری کونسوڵی نێنتێندۆ سویچ: The Legend of Zelda: Breath of the Wild.
  • باشترین یاری کونسوڵی پلەی ستەیشن: Horizon Zero Dawn.
  • باشترین کەسایەتی کە پیشەسازییەکی گرنگی بە شانشینە یەکگرتووەکان بەخشیوە: Debbie Bestwick MBE( دامەزرێنەری Team17)
  • باشترین یاری کە ئێستاش کاری پێدەکرێت: World of Tanks.
  • باشترین یاری کۆمپیوتەر: PlayerUnknown’s Battlegrounds.
  • باشترین ستۆدیۆی یاری دروستکەر: Nintendo EPD.
  • باشترین یاری ساڵ: The Legend of Zelda: Breath of the Wild of the Wild.
  • باشترین یاری کونسوڵی ئێکس بۆکس: Cuphead.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ