10
سامسۆنگ 21, تشرینی دووه‌م 2017

کۆمپانیای سامسۆنگ ڕێگا بە بەکارهێنەرانی ئایفۆن دەدات بۆ ماوەی مانگێک گالەکسی ئێس ٨ و نۆت ٨ بەکاربهێنن

کۆمپانیای سامسۆنگ لە کۆریای باشوور، پێشنیارێک دەخاتە بەردەم بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی کۆمپانیای ئەپڵ(ئایفۆن).لە پێشنیازەکەدا لە پێگەی سەرهێڵی Samsung Experienceـدا کراوە، 10 هەزار کەس کە بە خواستی کۆمپانیای سامسۆنگ هەڵدەبژێردرێت، دەتوانن بە نرخی 45 دۆلار بۆ ماوەی یەک مانگ گالەکسی ئێس ٨ یاخوود نۆت ٨ بەکاربهێنن، لە ماوەی 6 ڕۆژدا پێویستە بەکارهێنەران ناوی خۆیان تۆمار بکەن و لە مانگی داهاتوودا کەسە هەڵبژێردراوەکان ناوەکانیان ئاشکرا دەکرێت تاوەکو بتوانن بەکاری بهێنن.

کۆمپانیای سامسۆنگ لە نوێترین پرۆژەیان لە ژێر ناوی Upgrade To Galaxy، لە کۆریای باشووردا کۆمپانیاکە ڕێگە بە بەکارهێنەرانی ئایفۆن دەدات بۆ ماوەی مانگێک گالەکسی ئێس ٨ یاخوود نۆت ٨ بەکاربهێنن وەک تاقی کردنەوەیەک بۆ ئەو دوو بەرهەمە، کۆمپانیا کۆریەکەش نەیشاردەوە ئامانجی سەرەکیان لەمە بەکارهێنەرانی ئایفۆنە و تاوەکو بەرهەمەکانیان بکەنە یەکێک لە نوێترین بەرهەمەکانی سامسۆنگ.

نرخی بەژداربوونی هەڵبژاردنی هەریەک لەو دوو ئامێرە بریتیە لە 45 دۆلار کە وەک باجێکە بۆ بەرهەمەکە، گەر تۆ بەرهەمێکت هەڵبژارد لە جێگای نرخی باجەکەی ئامێرێکی دەنگ بڵاوپێکەرەوەی بلوتوث وەردەگریت وەک دیاریەک لە جۆری JBL، بیمەی خۆڕایی چاکردنەوەی ڕوونماکەشی بەدەست دەهێنیت لە جێگای نرخی باجەکەیدا، وەک داشکاندنی تایبەتت بۆ دەکرێت لە هەر کڕێنێکی بەرهەمێکدا.

گەر لە داهاتوودا مۆبایلەکەت کڕی و پەشیمان بوویتەوە لە کڕین، ئەوە تەنها پارەی مۆبایلەکە وەردەگریتەوە نەوەک پارەی باجەکەی.

سەرچاوە :
تاگەکان ئەپڵ سامسۆنگ
بۆچونی تۆ