ئەپڵ 22, تشرینی دووه‌م 2017

ئەپڵ پشت لە سامسۆنگ دەکات و جۆرێکی ناوازەتری ڕوونما لە ئایفۆنی داهاتوودا بەکاردێنێت

لەدوای ئەوەی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ چەندین ساڵ سوودی لە ڕوونماکانی LCD وەرگرت بۆ بەرهەمەکانی، لە نوێترین بەرهەمی ئەمساڵیدا بە ناوی ئایفۆن ١٠ کە بینیمان لە ڕوونما ئێڵ سی دیـەکانەوە ڕووی کردە ڕوونما ئۆلیدەکان، کە کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری کاروباری دروستکردنی ڕوونما ئۆلیدەکانی گرتووبووە دەست، زانیاریە نوێیەکان دەڵێت بارەگای سەرەکی کۆمپانیای ئەپڵ بە هاوکاری کۆمپانیای TSMC سەرقاڵی دروستکردنی جۆرە ڕوونمایەکن بە ناوی MicroLED.

لە کاتێکدا ڕوونما OLED ـکان لە ڕوونما LCD ـکان باشترن بەهۆکاری ئەوەی ڕووناکی ڕوونماکەیان زیاترە و ڕەنگەکانی تێرترن، وزەی پاتریش بە شێوازێکی باشتر بەکاردێنن، بەڵام کۆمپانیای ئەپڵ خواستی هەیە لە جۆرە ئۆلیدەکانەوە ڕووبکاتە جۆرێکی دروست کراوی تایبەت بە خۆی، چونکە کۆمپانیای ئەپڵ لە ساڵی ٢٠١٤ـدا کۆمپانیای LuxVue کڕیوە کە ئەم کۆمپانیایە پەرەی بە ڕوونما مایکرۆلیدەکان دەدات.

بەپێی هەندێک لە زانیاریەکان بێت ئاماژە بە کەمبوونەی ئەندامانی تیمی گەشەپێدەر و لێکۆڵەرەوەی ڕوونما مایکرۆلیدەکان دەکات لە تایواندا، و دەشوترێت کێشەی بۆ دروستبووە لە هەندێک لە ڕواڵەتی دروستکردنی ڕوونماکاندا.

وابڕیارە لە ساڵی ٢٠١٩ یەکەمین بەرهەمی کۆمپانیایەکە بەم ڕوونمایە بڵاوبێتەوە کە بەرهەمێکی نوێ دەبێت لە زنجیرەی کاتژمێرە زیرەکەکانی کۆمپانیای ئەپڵ.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ