تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 22, تشرینی دووه‌م 2017

مێسنجەر تایبەتمەندییەکی گرنگی زیادکرد بۆ ئەپەکەی

فەیسبووک مێسنجەر لە نوێترین وەشانیدا گەشەی داوە بە ڕوونی ئەو وێنانەی کە لە ڕێگای نامەبەری مێسنجەرەوە ڕەوانە دەکرێن، پێویستە ئەوە بزانین هەریەک لە ئەپە نامەبەرەکانی وەک (فەیسبووک مێسنجەر، تێلیگرام، وەتس ئەپ) کاتێک وێنەکانیان تێدا ئاڵوگۆڕ دەکرێت بۆ کەسێکی دیکە قەبارەی وێنەکە دادەبەزێت، یاخوود لەبەر خێراتر ناردنی وێنەکە ئەو کردارە بەشێوەیەکی خودکارانە ئەنجامدەدرێـت.

کۆمەڵێک وێنە کە لێرەدا ڕوونییە نوێیەکەمان نیشان دەدەن:

نامەبەری فەیسبووک مێسنجەر دەیتوانی پشتیوانی تا ڕوونی 2K یاخوود ٢٠٤٨ x ٢٠٤٨ پێکسڵ بکات، بەڵام لە وەشانەکانی داهاتوودا دەتوانێت پشتیوانی لە ڕوونی ٤٠٩٦ x ٤٠٩٦ پێکسڵ یاخوود 4K بکات، بەهۆکاری ئەوەی زۆربەی مۆبایلەکانی ئێستادا فراوانی کامێراکانیان ١٢ مێگاپێکسڵن(بێگومان هەندێک جۆری دیکەش هەیە کە فراوانی کامێرایان ١٢ مێگاپێکسڵ زیاترە)، بەهۆی ئەم وەشانە نوێیەوە گەر تۆ بەکارهێنەرێکی مۆبایلەکانی (ئایفۆن ١٠، گووگڵ پێکسڵ ٢، گالەکسی ئێس ٨ و نۆت ٨، جۆرەکانی دیکەش) بیت دەتوانی لە ڕێگای ئەم وەشانەوە وێنەکانت بە ڕوونییەکی بەرزتر بنێریت، فەیسبووک ئاماژە بەوە دەدات کە لەم وەشانەشدا دوای زیادکردنی ئەو تایبەتمەندییە وەک جاران دەتوانیت وێنەکانت بە خێرایی بنێریت، واتە لەگەڵ ئەوەی وێنەکەش بە ڕوونیەکی بەرز دەتوانی بنێرێت لەگەڵشیدا قەبارەی وێنەکە کەم دەکەنەوە تاوەکو وێنەکە خێراتر بگات و ڕوونییەکەشی لەدەست نەدات.

لە ئێستادا ئەم وەشانە بۆ هەریەک لە ( ئەمریکا، فەڕەنسا، ئوستڕالیا، شانشیبە یەکگرتووەکان، سەنگافوور، هۆنگ کۆنگ، ژاپۆن، باشووری کۆریا) بەردەست خراوە، لەم هەفتەیەشدا بۆ وڵاتەکانی دیکەش بەردەست دەخرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ