ئەندرۆید
22, تشرینی دووهم 2017
وێنە و تایبەتمەندییە دزەپێکراوەکانی شاومی ڕێدمی نۆوت ٥

تا دێت وێنە و تایبەتمەندییەکانی شاومی ڕێدمی نۆوت ٥ زیاتر دزەیان پێدەکرێت. دوایین وێنەی دزەپێکراوی ئەم مۆبایلە ڕوونماکەمان پیشان دەدات کە بێ لێوارە.لە بەشی سەرەوەی مۆبایلەکە لێوارێکی تەنک هەیە کە کامێرای پێشەوە و هەستەوەری لەسەر جێگیر کراوە و لە بەشی خوارەوەی مۆبایلەکەش بە هەمان شێوە لێوارێکی تەنک هەیە بەڵام شریتی ئامرازی جووڵە لابراوە و خراوەتە سەر ڕوونماکە، بەهۆی تەنکی لێوارەکان لە ڕووی دواوەی مۆبایلەکە کامێرایەک هەیە بە ڕوونی ١٢ مێگاپێکسڵ و هەستەوەری پەنجەمۆریش لەخوار کامێراکە جێگیر کراوە. دووگمەی پاوەر و دەنگ لەلای ڕاستی مۆبایلەکەن، وا پێشبینی دەکرێت لە کانزا درووست کرابن.
لەناو ڕوونمای وێنە دزە پێکراوەکە هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی نەرمەکاڵا و ڕەقە کاڵای ئەم مۆبایلە ئاشکرا دەکات.


بەگوێرەی وێنەی سەر ڕوونماکە، خاوەنی ڕوونمایەکی ٥.٩٩ ئینجی دەبێت بە ڕوونی ٢١٦٠ بە ١٠٨٠ پێکسڵ بە ئەندازەی ١٨:٩. دوایین وەشانی ڕووکاری شاومی لەسەر دەبێ ناسراو بە MIUI 9 کە لەسەر ئەندرۆید نۆگەت ٧.١.٢ بنیات نراوە.
لە ڕووی ڕەقەکاڵاشەوە وا پێشبینی کراوە کە بە پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٦٢٥ کار بکات، .هەروەها خاوەنی پاترییەکی گەورەیە بە توانستی ٤٠٠٠ میلی ئەمپێڕ/کاتژمێر، هیچ زانیاریەک نەدراوە لەسەر قەبارەی ڕامەکەی بەڵام بیرگەی مۆبایلەکە ٦٤گێگابایتە.
هەڵسەنگێنەرەکانی پێشوو ئەوەیان خستە ڕوو کە ڕێدمی نۆوت ٥ خاوەنی پڕۆسێسەری نوێی سناپدراگۆن ٦٣٦ دەبێت نەوەک ٦٢٥.
شایەنی باسە ئەم مۆبایلە ئاست مامناوەندە و یەکێکە لە پڕفرۆشترین مۆبایلەکانی شاومی.
سۆران سابیر
خوێندکارم لە دوایین قۆناغی ئامادەیی، خولیای تەکنەلۆژیام و زانیاریم دەربارەی هەیە، بە تایبەتی لە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، هیوادارم سوود بە خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن و هاونیشتمانیانم بگەیەنم.