10
سامسۆنگ 22, تشرینی دووه‌م 2017

سامسۆنگ کار بە ژیرییە دەستکردەکان دەکات لە گالاکسی ٩ دا هاو ئاستی ڕۆبۆتەکان

یەکێک لە تەکنەلۆژیا گرنگەکانی ئێستا کە زۆرگرنگی پێدەدرێت لە زۆربەی بوارەکانی تەکنەلۆژیادا بریتیە لە ژیری دەستکرد(AI)، بێگومان جیهانی مۆبایلە زیرەکەکانیش بێبەش نیە لەم تەکنەلۆژیایە، لە دوای هەندێک لە کۆمپانیایەکان ئێستا هاتووەتە نۆبەی کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ بەکارهێنەرانی ئەو تایبەتمەندیە لە بەرهەمەکانی ساڵی داهاتوویدا.

هەروەک دەزانین لەمساڵدا کۆمپانیای هواوەی کە نوێترین نەوەی لە زنجیرەی هواوەی مەیت نمایش کرد، پڕۆسێسەری هەستە دەماری تێدابوو کە بنچینە وەرگیراوی ژیری دەستکرد بوو، کۆمپانیای سامسۆنگ دوای ئەوەی لە چین کۆنگرەی نمایشکردنی هاوکاریکەری دەنگی بیکسبی پێشکەش کرد، ڕووکارێکی بەکارهێنەر دەرکەوت بە ناوی (Galaxy AI UX) کە ژیری دەستکرد لە ناوەکەیدا بەدی دەکرێت، هەربۆیە نزیکمان دەکاتەوە لەوەی بڵێین کۆمپانیای سامسۆنگ ئەم ڕووکارە بەکارهێنەرە تایبەت دەکات بە گالەکسی ئێس ٩ بۆ ساڵی داهاتوو، دەتوانین بڵێین کە زیرەکی دەستکردی مۆبایلە تازەکە هێندە پێشکەوتوو دەبێت و ڕۆڵی گرینگە، کە خاوەنی هەستەدەمارێکی تایبەت بەخۆیەتی لەناو خودی ئامێرەکە هەربۆیە نزیکمان دەکاتەوە لەوەی بڵێین کۆمپانیای سامسۆنگ ئەم ڕووکارە بەکارهێنەرە تایبەت دەکات بە گالەکسی ئێس ٩، کە زیرەکی دەستکردی مۆبایلە نوێیەکە هێندە پێشکەوتوو دەبێت و ڕۆڵی گرینگی دەبێت بەهۆی هەستە دەمارەکانەوە لەناو خودی ئامێرەکە کە وەک مەکینەیەک کاردەکات بۆ بەجێگەیاندنی ئەو فرمانانەی پەیوەستن بە زیرەکی دەستکردەوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە کۆمپانیای سامسۆنگ لە ئێستادا لەگەڵ کۆمپانیای DeePhi Tech و Graphcore سەرقاڵی پەرەپێدانی ژیری دەستکرد دەبێت بۆ بەرهەمەکەی ساڵی داهاتووی، لەم نێوەندەدا کۆمپانیای سامسۆنگ بڕی ٣٠ ملیۆن دۆلاری لەگەڵ کۆمپانیای Graphcore خستووەتە گەڕ، بۆ پەرەپێدانی ژیرییە دەستکردەکان بۆ بەرهەمەکەی لە ساڵی داهاتوودا، ژیری دەستکرد دەبێتە هاوکاریکەرێکی تایبەت بۆ تایبەتمەندیی ناسەرەوەی ڕوخسار، وادەکات وردتر وخساری کەسی بەکارهێنەر بناسێتەوە، هاوکاری پڕۆسێسەریش دەکات بۆ بە ئەنجام گەیاندنی کاروبارەکانی، خێرایی و توانای پڕۆسێسەر لە چاو نەوەکانی پێشووتردا زیاتر بەرەو پێش دەبات، بێگومان نەوەک تەنها بۆ پڕۆسێسەر لە ناوی خودی چیپی گالەکسی ئێس ٩ شدا دەبێتە هاریکارێکی پێشکەوتوو بۆی.

نزیکەی ساڵێک دەبێت کە نێوی ڕووکاری بەکارهێنەری Touchwiz بووەتە Samsung Experience، بۆیە ئەگەر هەیە لە ساڵی داهاتوودا بۆ جارێکی دیکە ناوی ڕووکاری بەکارهێنەری بەرهەمەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ بگۆڕدرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ