هەواڵ 23, تشرینی دووه‌م 2017

هەفتەیەک پێش نمایشکردنی هواوەی ئۆنەر V10، وێنە و زانیاریەکانی دزەی پێکرا

وابڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا(٢٨ی ئەم مانگە)، نوێترین بەرهەمی زنجیرەی هواوەی ئۆنەر لە چین نمایش بکرێت لە ژێر ناوی (هواوی ئۆنەر V10).

پێش نمایشکردنی مۆبایلەکە کۆمەڵێک وێنە و تایبەتمەندی پێشبینی کراو لە مۆبایلەکە لەلایەن دزەپێکەرانەوە بڵاوکرایەوە، بەپێی زانیارییە پێشبینیکراوەکان بێت مۆبایلەکە خاوەنی ڕوونمایەکی ٥.٩٣ ئینج دەبێت بە ڕوونی ١٠٨٠ پێکسڵ، لە جۆری بێ لێوار دەبێت.

ڕامی مۆبایلەکەش پێشبینی دەکرێت ٤ گێگابایت یاخوود ٦ گێگابایت دەبێت، بیرگەی ناوەکی بە دوو جۆر بەردەست دەبێت یەکێکیان ٦٤ گێگابایتە ئەوەی دیکەیان ١٢٨ گێگابایتە، پڕۆسێسەری مۆبایلەکە کیرین ٩٧٠ دەبێت، پرۆسێسەری گرافیکی مۆبایلەکەش لە جۆری Mali-G72.

کامێرای دواوەی مۆبایلەکە دوانە هاوێنە دەبێت بە فراوانی ٢٠ مێگاپێکسڵ بە ١٦ مێگاپێکسڵ، کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەش بە فراوانی ١٣ مێگاپێکسڵە، وەشانی ڕووکاری بەکارهێنەری EMUI 8.0 لەسەر جێگیر دەبێت کە سەرچاوە وەرگیراوی ئەندرۆید ئۆریۆیە.

توانستی پاتری مۆبایلەکە ٣٢٤٠ ملی ئەمپێر/کاتژمێرێک، وا بڕیارە بە نرخی ٤٥٢ دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا بڵاوببێتەوە.

وێنە دزەپێکراوەکان لە مۆبایلەکە:

تاگەکان هواوەى
بۆچونی تۆ