رەقەکاڵا 24, تشرینی دووه‌م 2017

کێشەیەک لە پڕۆسێسەرەکانی ئینتێڵدا، بۆ هاککردنی کۆمپیتەرە کارپێکردووەکانی ڕێگاخۆشکەر دەبێت

ماوەی چەند ڕۆژێکە کێشەیەک لە بەشی بزوێنەری بەڕێوەبردن(Management Engine)ی نوێترین پڕۆسێسەرەکانی ئینتێڵدا دەرکەوتووە، کە ئەم کێشەیە دەبێتە هۆکاری ئەوەی دەتوانیت لە جێگایەکی دوورەوە دەست بەسەر ئەو ئامێرە(کۆمپیوتەر یاخود ئامێرێکی دیکە) بگریت کە نوێترین پڕۆسێسەرەکانی ئینتێڵیان لەسەر جێگیر کرابێت.

ئەم کێشەیە نەک تەنها لە پڕۆسێسەرەکانی نەوەی هەشتەمی ئینتێڵدا دەرکەوتووە، بەڵکو لە ۲ نەوەی پێشووتریشدا هەست بە بوونی ئەم کێشەیە کراوە(واتە نەوەی شەشەم و حەوتەم)، تەنها هەموو پڕۆسێسەرەکانی نێو کۆمپیوتەر ناگرێتەوە بەڵکو ئەو پڕۆسێسەرانەی کە لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە دروستکراون تاوەکو ئێستا گیرۆدەی ئەو کێشەیەن، هەروەها هەندێک لە پڕۆسێسەرەکانی وەک نەوەی پێنجەم و شەشەمی Xeon E3-1200، پڕۆسێسەرەکانی مۆبایل لە زنجیرەی Atom C3000، چیپەکانی زنجیرەی E3900 بۆ پێداویستیەکانی ئامێرەکانی ئینتەرنێت، پڕۆسێسەرەکانی Apollo Lake Pentium، Celeron N، زنجیرەی Jـیش گیرۆدەی ئەم کێشەیەن.

فەموەیر(Firmware)ـەکانی (Management Engine)ـی پڕۆسێسەرەکانی ئینتێڵ ٤ ڕێگای جیاواز بەردەست دەخەن، تاوەکو هاکەرێک یاخود کەسێکی دیکە توانای کارپێکردنی ئامێرەکەی هەبێت لە دوورەوە و بە تەواوی کۆنتڕۆلی (Management Engine)ـی کۆمپیوتەرەکەی هەبێت، مەترسیدارترین کێشەیان لە وەشانی چوارەمی فەموێرەکەوە سەری هەڵداوە.

هاوشێوەی ئەم کێشەیە لە وەشانەکانی ڕابردووشدا بوونی هەیە بەڵام وەک ئەمانە مەترسیدار نییە، تەنها دەبێتە هۆی خراپکردنی سیستەمی وەگەڕخەری ئامێرەکە.

تاوەکو ئێستا چارەسەرێکی تەواوەتیی بەردەست نییە بۆ ئەم کێشەیە، بەڵام کۆمپانیای ئینتێڵ ئامرازێکی ناسەرەوەی وەک ئەپێک بڵاوکردۆتەوە، کە دەتوانی بزانیت ئامێرەکەت پارێزراوە یاخود نا، بەڵام ئەمە نابێتە چارەسەرکەری تەواوەتیی بۆ کێشەکە، دەتوانن لەم بەستەرەوە دایبگرن. داگرتن

لە ئێستادا باشترین ڕێگا چارە، سەردانکردنی پێگەی فەرمی کۆمپانیای دروستکەری ئامێرەکەتانە، بە مەبەستی ناردنی وەشانێکی چاکسازی بۆ درایڤەر و فەموێرەکانی. کۆمپانیای لینۆڤۆ لە ٢٣ی ئەم مانگەوە کە دەکاتە دوێنێ، وەشانێکی چاکسازی نارد بە مەبەستی چارەسەرکردنی، کۆمپانیای دێڵیش دەڵێت نزیکەی ١٠٠ بەرهەم لە نێو گشت بەرهەمەکانیدا، توشی ئەو کێشەیە بوون.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ