ئەندرۆید
25, تشرینی دووهم 2017
بڕیارە سامسۆنگ نوێکردنەوەی وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ بۆ مۆبایلێکی چاوەڕواننەکراو بنێرێت

سامسۆنگ لە ئێستادا کار لەسەر وەشانی بێتای ئەندرۆید ئۆریۆ دەکات بۆ مۆبایلی گالەکسی ئێس ٨ و بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە گالەکسی ئێس ٧یش نوێدەکاتەوە و ئۆریۆی بۆ دەنێرێت، بەڵام ئەوەی چاوەڕوان نەدەکرا ئەوەبوو سامسۆنگ ئۆریۆ بۆ گالەکسی ئێس ٦ بنێرێت!
یەکێک لە بەکارهێنەرانی Reddit لە لایەن چوار نوێنەری سامسۆنگەوە پێی گوتراوە کە گالەکسی ئێس ٦ نوێدەکرێتەوە بۆ وەشانی ئۆریۆ، بۆیە پێدەچێت ئەو شتە ڕاستبێت و سامسۆنگ ئەو نیازەی هەبێت، بەڵام نوێنەرەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە کاتی نوێکردنەوەکە هێشتا دیاری نەکراوە، سەبارەت بە ڕاستی هەواڵەکە، یەکێک لە نوێنەرەکان ئاماژەی بەوە داوە کە سەرپەرشتەکەشی هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە.
ناردنی ٣ نوێکردنەوەی گەورە(major updates) بۆ مۆبایلەکانی ئەندرۆید شتێکی زۆر دەگمەنە، هیوادارین ببێتە باو.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.