کۆمپیوتەر
25, تشرینی دووهم 2017
ئاستی پڕۆسێسەری AMD Ryzen 2500U لە هەڵسەنگێنەرەکان و بەراوردکردنی بە ڕکابەرەکانی

لاپتۆپەکانی HP Envy x360 15 و x360 13 لە یەکەمین ئەو لاپتۆپانەن کە پڕۆسێسەرە نوێیەکانی زنجیرەی ڕایزن ٥ و ڕایزن ٧ی AMD بەکاردەهێنن، ئەو جۆرانەی بە پڕۆسێسەری ڕایزن ٥ کار دەکەن ئێستا بەردەستن، بەڵام ئەوانەی ڕایزن ٧ لەخۆدەگرن هێشتا بەردەست نین.
ماڵپەڕی بەناوبانگی notebookcheck.net کۆمەڵێک هەڵسەنگاندنی بۆ پڕۆسێسەری Ryzen 5 2500U کردووە و لێیانەوە بۆمان دەردەکەوێت کە AMD زۆر بە بەهێزی گەڕاوەتەوە بۆ کێبڕکێ کردنی ئینتێڵ.
لە هەڵسەنگاندنی Cinebench R15دا دەبینین کە پڕۆسێسەرە چوار ناوکییە نوێیەکە هاوئاستی پڕۆسێسەری نوێی Core i5-8250Uە و تەنانەت کەمێک لە Core i5-7300HQش بەهێزترە کە لە زۆرێک لە لاپتۆپە ئاست نزمەکانی تایبەت بە یارییە ڤیدیۆییەکان دەبینرێت و زۆر بەهێزترە لە پڕۆسێسەرەکانی پێشووی AMD.
هەڵسەنگاندنی تاک ناوک:

هەڵسەنگاندنی فرە ناوک:

سەبارەت بە لایەنی گرافیک، پڕۆسێسەرەکە یەکەی چارەسەری گرافیک(GPU)ی Vega 8 لەخۆدەگرێت کە ئێجگار زۆر لە GPUەکانی Intel HD بەهێزترە کە پڕۆسێسەرەکانی ئنتێڵ لەخۆیانی دەگرن، بە شێوەیەک بەهێزە کە دەکرێت بڵێین ئاستی لە نێوان گرافیک کاردە دەرەکی(dedicated)ەکانی Nvidia GeForce 940MX و GeForce MX150یە! بەمەش AMD مەترسییەکی زۆر لەسەر بازاڕی ئینتێڵ و پڕۆسێسەرەکانی دروست دەکات لە چوارچێوەی ئەو لاپتۆپە تەنک و کەشخانەی کە جێگای پێویستیان نییە بۆ گرافیک کاردە دەرەکییەکان و پێکهاتە ساردکەرەوەکانیان، یاخود لەو لاپتۆپە ئاست نزم و مامناوەند و هەرزانانەی کە دروستکەرەکانیان نایانەوێت گرافیک کاردی دەرەکییان تیادا بەکاربهێنن.
هەڵسەنگاندنی گرافیک لە هەڵسەنگێنەری 3DMark 11:


محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.