جۆراوجۆر 26, تشرینی دووه‌م 2017

کۆمەڵێک لە هەرزانترین ئەو لاپتۆپانەی گرافیک کاردی GeForce GTX 1050 لەخۆدەگرن!

زۆرن ئەوانەی شەیدای یارییە ڤیدیۆییەکانن و خواستیان وایە هەمیشە نوێترین یارییەکان تاقیبکەنەوە و ڕکابەری بکەن، بەڵام ئەو لاپتۆپانەی کە توانایەکی باشی کارکردن بە یارییە ڤیدیۆییەکانیان هەیە بە گشتی گرانن و پێویستیان بە گرافیک کاردی ئاست بەرزە، گرافیک کاردی GeForce GTX 1050 ئاستێکی گونجاو و باش بە نرخێکی تا ڕاددەیەک کەم پێشکەش دەکات، لێرەدا باس لە هەرزانترین ئەو لاپتۆپانە دەکەم کە ئەم گرافیک کاردە لەخۆدەگرن، هەرچەندە بەداخەوە ئەم لاپتۆپانە لێرە بەردەست نین یاخود گرانترن لەو نرخانە ئەگەر بەردەستبن، بەڵام لاپتۆپەکان لە ماڵپەڕی newegg.com بەردەستن و ئەگەر بتوانن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە هاوردەیان بکەن ئەوا زۆر گونجاون.

١-MSI GL62M i5

لاپتۆپی MSI GL62M لە جۆری 7RDX-NE1050i5 هەرزانترین لاپتۆپە کە گرافیک کاردەکە لەخۆدەگرێت و لە ئێستادا و بۆ ماوەیەکی کاتی نرخی لە ٧٩٩ دۆلارەوە دابەزیوە بۆ ٦٤٩ دۆلار، خاوەن پڕۆسێسەری Core i5-7300HQ و ٨گب ڕام و ١تب بیرگەی جۆری HDDیە، ڕوونمایەکی فوول ئێچ دی ١٥.٦ ئینچی هەیە.

٢-DELL Inspiron 15

لاپتۆپی DELL Inspiron 15 لەجۆری i5577-5328BLK هەڵبژاردەی دووەمە و نرخی بۆ ماوەیەکی کاتی لە ٧٩٩ دۆلارەوە دابەزیوە بۆ ٦٦٩ دۆلار، ڕام و پڕۆسێسەر و بیرگە و قەبارە و ڕوونی ڕوونماکەی هاوشێوەی لاپتۆپی پێشووە، بەڵام دیزاینێکی زۆر سادەتری هەیە و نایابە بۆ ئەو کەسانەی حەزیان لە دیزاینێکی سادەیە.

٣-Acer Nitro 5

لاپتۆپی Acer Nitro 5 لە جۆری AN515-51-522L نرخی بۆ ماوەیەکی کاتی لە ٨٠٠ دۆلارەوە دابەزیوە بۆ ٧٠٠ دۆلار، ڕام و پڕۆسێسەر و بیرگە و قەبارە و ڕوونی ڕوونماکەی هاوشێوەی لاپتۆپەکانی پێشووە و خاوەن دیزاینێکی توند و نایابە.

٤-Acer Aspire Nitro 5

لاپتۆپی Acer Aspire Nitro 5 لە جۆری AN515-51-50PN نرخی بۆ ماوەیەکی کاتی لە ٨٥٠ دۆلارەوە دابەزیوە بۆ ٧٧٠ دۆلار، ڕام و پڕۆسێسەر و قەبارە و ڕوونی ڕوونماکەی هاوشێوەی لاپتۆپەکانی پێشووە، بەڵام جیاوازە لە بیرگەدا، خاوەن ١تب لە جۆری HDD و ٢٥٦گب لە جۆری SSDیە!

٥-Acer Aspire 7

لاپتۆپی Acer Aspire 7 لە جۆری A715-71G-71L2 نرخی بۆ ماوەیەکی کاتی لە ٩٠٠ دۆلارەوە دابەزیوە بۆ ٧٧٠ دۆلار، ڕام و قەبارە و ڕوونی ڕوونماکەی هاوشێوەی لاپتۆپەکانی پێشووە، بەڵام لەبری پڕۆسێسەری Core i5-7300HQ خاوەن پڕۆسێسەری Core i7-7700HQە کە بەهێزترە، بەڵام خاوەن تەنها ٢٥٦گب لە بیرگەی SSDیە کە بە دامەزراندنی تەنها چەند یارییەکی ئاست بەرز و نوێ پڕ دەبێت!

٦-MSI GL62M i7

لاپتۆپی MSI GL62M لە جۆری 7RDX-NE1050i7 هاوشێوەی یەکەم لاپتۆپە کە باسم کرد، جیاوازی لە پڕۆسێسەر(Core i7-7700HQ لەبری Core i5-7300HQ) و بیرگە(١تب HDD و ١٢٨گب SSD لەبری ١تب HDD)دایە، نرخی بۆ ماوەیەکی کاتی لە ٨٩٩ دۆلارەوە دابەزیوە بۆ ٧٧٩ دۆلار.

 

بۆ زانینی جیاوازی نێوان بیرگەکانی HDD و SSD خوێنەری ئەم بابەتەبن:

جیاوازی نێوان بیرگەکانی SSD و HDD

 

کرتە بکە بۆ بینینی زانیاری زیاتر دەربارەی لاپتۆپەکان و کڕینیان

 

بۆچونی تۆ