وێبداڕشتن 25, ته‌مموز 2012

بەرنامەی XAMPP v1.8.0 دابگرە بۆ دامەزراندنی سێرڤەری تاکەکەسی لە کۆمپیوتەردا.

زۆربەی خەڵکی لە دید وبۆچونی خۆیانەوە وا هەست دەکەن کە دابەزاندنی Apache web server شتێکی ئاسان نییە وڕووبەڕوی تەنگ وچەڵەمەدەبیت کە بتەوێت MySQL, PHP and Perl زیاد بکەیت. XAMPP پڕۆگرامەیەکی تایبەتی ئەم بوارەیە وئاسانکاری دەکات لە دابەزاندنی Apache web server بە لەخۆ گرتنی MySQL, PHP and Perl. کەواتە XAMPP زۆر ئاسان وسادەیە بۆ دامەزراندن وتەنها داونلۆدی بکە ودەریبهێنە ودەست پێبکە.

لە ئێستادا چوار دابەشکراوی XAMPP هەیە:
دابەشکراوی ئەم پڕۆگرامۆکەیە بۆ Windows 2000, 2003, XP, Vista, and 7 ئەمانە لە خۆی دەگرێت: Apache, MySQL, PHP + PEAR, Perl, mod_php, mod_perl, mod_ssl, OpenSSL, phpMyAdmin, Webalizer, Mercury Mail Transport System for Win32 and NetWare Systems v3.32, Ming, FileZilla FTP Server, mcrypt, eAccelerator, SQLite, and WEB-DAV + mod_auth_mysql. هەروەها بۆ سیستەمی لینوکس وماک وسۆلاریسیش دابەشکراوی هەیە ولەم خوارەیە دایان بگرن.

لێرەوە XAMPP  بۆ ویندۆز دابگرە

لێرەوە بۆ سیستەمی لینوکس دایبگرە:

لێرەوە بۆ سیستەمی ماک دایبگرە:

بۆ سیستەمی سۆلاریس لێرە دایبگرە:

بۆچونی تۆ