سامسۆنگ 27, تشرینی دووه‌م 2017

پاترییەکانی داهاتووی مۆبایلەکانی سامسۆنگ دەتوانن لە ماوەی ١٢ خولەکەدا بارگاویی ببنەوە

تەکنەلۆژیای جیهانی پاتری مۆبایلە زیرەکەکان، لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا هیچ پێشکەوتنێکی ئەوتۆی بە خۆیەوە نەدیووە، هێشتا کۆمپانیا دروستکەرەکانی مۆبایلە زیرەکەکان سود لە پاتری lithium-ion وەردەگرن. بە پێی نوێترین زانیارییەکان کە لە کۆریاوە بڵاوبۆتەوە، باس لەوە دەکرێت کۆمپانیای سامسۆنگ بەنیازە لە ژینگەی پاتری مۆبایلەکانیدا کۆمەڵێک گۆڕانکاری نوێ بکات.

ڕاپۆرتە نوێیەکان باس لەوە دەکەن کە کۆمپانیای سامسۆنگ، لە ئێستادا سەرقاڵی گەشەپێدانی تەکنەلۆژیای پاتریەکی نوێیە کە مادەی گرافین(graphene) تێیدایە لە جێگای مادەی گرافیت(graphite)، کە مادەی گرافین وادەکات پاترییەکە توانستێکی زۆر لە خۆ بگرێت بەبێ گەورە بوونی قەبارەی پاتریەکە، لە چاو پاتریەکانی جۆری lithium-ion بە خێراییەکی زۆرتر بارگاوی دەبێتەوە.

بە ڕێژەی %٤٥ زیاتر پاتری دروستکراوی مادەی گرافین، دەتوانێت توانستی بدات بۆ بەکارهێنان لە چاو گرافیت، کۆمپانیای سامسۆنگ لەو بڕوایەدایە ئەم جۆرە پاترییە بە ماوەی ١٢ خولەک بە تەواوەتی بارگاویی بکرێتەوە. یەکێک لە کێشە گەورەکانی پاترییەکانی ئێستا، بریتیە لە باروودۆخی گەرمبوونیان کە کار لە ئەنجامدانی کارەکانیان دەکات، دەبێتە هۆی هەڵئاوسانیان، یاخوود دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ماوەی بەرگەگرتن یان هەندێک جاریش سوتانییان.

ئەو پاترییانەی کە لە مادەی گرافین دروست کراون دەتوانن بەرگەی زیاتر لە ٦٠ پلەی سیلیزی بگرن ئەمەش دوور دەبێت لە کێشەی گەرمبوون، لە ئێستادا ئەم پاتریانە لە بارودۆخی بەرهەمهێناندایە، وا دەرناکەوێت کە بەم زووانە بخرێتە سەر مۆبایلە زیرەکەکان کە، لە سەرەتادا دەبێت تاقیکردنەوەی لەسەر کۆمەڵێک ئامێری بەدەر لە مۆبایلە زیرەکەکان بۆ بکرێت، دەزگای پێشکەوتووی کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ تەکنەلۆژیا لە ئێستادا سەرقاڵی گەشەپێدانی داهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە لە ئەمریکا و کۆریادا.

دەشێت ئەم پاترییانە لە گالەکسی ئێس ١٠ یاخوود ئێس ١١ـدا جێگیر بکرێن، چونکە لە ئێستادا لە باروودۆخی گەشەپێداندان و گونجاو نین بۆ بەکارهێنان، دەکرێت پێناسەیەک بۆ پاترییەکە بکەین و بڵێین پاتریەکی سەلامەتتر و توانستێکی زۆرتر و قەبارەیەکی کەمتر، خێراتر بۆ بارگاوییکردنەوە لەماوەی ١٢ خولەکەدا.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ