ئەپ و نەرمەکاڵا
28, تشرینی دووهم 2017
ئەپی YouTube Go بەشێوەیەکی فەرمی بڵاوکرایەوە

لەئێستادا ئەپی Youtube Go بەشێوەیەکی فەرمی بۆ چەند وڵاتێکی دیاری کراو بەدەست کرا، هۆکاری سەرەکی داگرتنی ئەم ئەپە بۆ کەمتر بەکارهێنانی باڵانسی ئینتەرنێتە، ئەم ئەپە کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی باڵانسی بەکارهێنەر بەجۆرێک کە ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات سەیری ڤیدیۆکانی ناو یوتیوب بکات و بڕێکی کەمتر لە باڵانس بەکاربهێنێت بەبەراورد بە سەیرکردنی لە خودی ئەپی یوتیوبەوە، ئەمە لەپاڵ چەندین تایبەتمەندی تری وەک هەڵگرتنی ڤیدیۆیەکی دیاریکراو و تەنانەت سەیر کردنی ڤیدیۆکان بەبێ ئەوەی پەیوەست بیت بە ئینتەرنێتەوە.
ئەپەکە ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی بۆ هەردوو وڵاتی هیندستان و ئیندۆنیسیا بەردەستکرا و بەم ماوە کەمە زیاتر لە ٥ ملیۆن داگرتنی هەبووە ئەمەش سەرەتایەکی باشە بۆ ئەم ئەپە و چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا بۆ چەند وڵاتێکی تریش بڵاوبکرێتەوە.
پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.