فۆتۆگرافی
29, تشرینی دووەم 2017
سۆنی کامێرای نوێی A7R IIIـی بڵاوکردەوە

ئەم کامێرایە نوێترین کامێرای زنجیرە کامێراکانی A7Rـە کە لە لایەن سۆنییەوە درووستدەکرێن و هەوادار و بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە.
بە شێوەیەکی بنچینەیی کامێرایەکی میرۆرلێسە و ئاوێنەی گوازەرەوەی نییە کە بە ڕاستەوخۆ وێنەی پێش چرکاندن بگوازێتەوە سەر ڤیوفایندەر، بەڵکو لە جێی ئەوە ڤیوفایندەری ئەلکترۆنی زیرەکی بۆ جێگیر کراوە.
کامێراکە لە هەستەوەرێک فولفرێم پێکهاتووە کە ڕوونی ٤۲.٤ مێگاپێکسڵە.
خێرایی دەگاتە 10fps، کە بە بەستنی گریپ خێراییەکە بۆ 12fps بەرز دەبێەوە.
ئایزۆی لە بڕی 100-32000 ــدا یە و دەتوانرێت بەرزبکرێتەوە بۆ 50-102400.
ستابلایزەری ناوەکی ٥ تەوەرەیی5-axis ــی هەیە کە دەتوانرێت بەبێ بەکارهێنانی ستاند وێنەیەکی نایابت دەست بکەوێت.
توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی هەیە بە جۆرایەتیی 4K و 14-bit RAW.
کامێراکە لە ئێستادا بەردەستە بۆ کڕین بە نرخی ۳۲۰۰ دۆلار.
بۆ چێژبینین لەم کامێرایە، بینەری ڤیدیۆکەبن…
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!