10
ئەندرۆید 28, تشرینی دووه‌م 2017

ئێکسپێریا ئێکس پێرفۆرمەنس وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆی پێگەیشت

دوو ڕۆژ پێش ئێستا دوایین وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ بۆ دوو مۆبایلی سۆنی ئێکسپێریا وەشێندرا، ئەوانیش ئێکسپێریا ئێکس زێد و ئێکس زێد ئێس بوون.

هەموو هەواڵەکان ئەوەشیان خستەڕوو کە مۆبایلی داهاتووی سۆنی کە ئەم وەشانەی پێدەگات ئێکسپێریا ئێکس پێرفۆرمەنسە، ئەمڕۆ ئەم وەشانە نێردراوە بۆ ئەم مۆبایلە هەروەک باسدەکرا لە پێگەکان.

ئێکس پێرفۆرمەنس چوارەم مۆبایلی سۆنییە کە نوێترین وەشانی ئەندرۆیدی پێدەگات، یەکەم مۆبایل کە وەشانی ئۆریۆی پێگەیشت ئێکس زێد پریمیەم بوو، بە قەبارەی ١.٢گێگابایت بە دوای ئەویشەوە هەریەک لە ئێکس زێد و ئێکس زێد ئێس ئەم وەشانەیان پێگەیشت لە ڕێگەی داگرتنی هەواییەوە.

ئەگەر تۆ ئێستا ئەم وەشانەت پێ گەیشتووە تکایە بیرگەی مۆبایلەکەت بپشکنە و بزانە بیرگەی بەتاڵی پێویستت هەیە بۆ نویکردنەوە بۆ ئەم وەشانە یاخود نا.

وەشانە نوێیەکەی سۆنی تایبەتمەندی نوێی وەک دیاری کردنی نووسینی زیرەکانە و چەناڵی وریاکەرەوەکان و زیاتری تیادایە، لەم وەشانەدا “بیرخەرەوەکانی سۆنی” دەبینین بۆ ڕێگری کردن و لەدەست نەدانی ڕووداوەکانی سۆنی و کردارەکانی ئێکسپێریا.

وەشانەکە چارەسەکردنی ئاسایشی مانگی ١١ی گوگڵ لەخۆدەگرێت، بەتەواوی ڕێگە لە هێرشی WPA KRAIK گیراوە، ئەم هەڵەیە بواری بە هاککەران دەدا لەڕێگەی بلوتوثەوە مۆبایلەکەت هاک بکات.

نوێکردنەوەی ئەم وەشانە لە هەندێک شوێن دەستی پێکردووە و کەمێک کاتی زیاتری دەوێ بۆ ئەوەی بگاتە دەستی هەموو بەکارهێنەرانی جیهان، ئەم نوێکردنەوەیە ئەوە دەخاتە ڕوو سۆنی دەیەوێت زنجیرەی مۆبایلەکەی لەسەر دواین وەشانی ئەندرۆید بن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ